میوزیكژه‌ن نەورۆز تەنیا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكراى كردووه كه ئه‌و وەک یەکەم کورد بە پارچە مۆسیقایەک بەشداریی لە ئۆرکێسترای سیمفۆنی تۆرنتۆ دەکات.
نەورۆز تەنیا، بڕیاره ڕۆژی شه‌موو 27ی نیسان لەسەر شانۆی Roy Thomson Hall به‌شدارى له چالاكییه‌ك ده‌كات و پارچه‌یه‌ك له میوزیكى تایبه‌ت به‌خۆى پێشكه‌ش ده‌كات.
ئەم پڕۆژە هونەرییە پێشتر لە ئۆرکێسترای بەناوبانگی سیمفۆنی نۆڤاسکۆشیا پێشکەشکراوه و لە هەمان کۆنسێرتدا داواکرا بۆ جاری دووەم پێشکەش بکرێتەوە.
ئۆرکێسترای سیمفۆنی تۆرنتۆ یەکێکە لە ئۆرکێسترا گەورە و شایستە ئەکادیمییەکانی دنیا لە ئاستی ئۆرکێسترا بەناوبانگەکانی ئەمه‌ریکا و کەنەدایە، ساڵانە بە بەشداریی چەندان موزیکدانەر و کۆمپۆزەر و موزیکژەنی بەتوانای کەنەدی و نێوده‌وڵه‌تى، چالاکییە هونەرییە ئەکادیمی و جیهانییە بەرزەکان پێشکەش دەکەن.
مۆسیقادانەر و پیانۆژەنى ناودارى كورد نەورۆز ته‌نیا ده‌رچووی زانكۆی ویلفریردە و لە کەنەدا دەژی، چه‌ندان خه‌ڵاتی له كه‌نه‌دا و چەند وڵاتێکی تر بەدەستهێناوە، ساڵی 2019 به نوێنه‌ری كه‌نه‌دا هه‌ڵبژێردرا له نمایشی سه‌مای نێوده‌وڵه‌تى، وەک بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆرکێسترای شاری گوێڵف لە ئۆنتاریۆ کاری کردووە.