به پێی ئه‌و بڵاوکراوانەی بۆ "وشه" نێردراون، له‌م هه‌فته‌یەدا چه‌ند چالاكییه‌ك له لایه‌ن ئه‌كادیمیای كوردی و سه‌نته‌ری ئاڵا ساز ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی نیسان، سه‌نته‌ری ئاڵا بۆ په‌ره‌پێدانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری، كۆڕێك بۆ "شێرزاد هه‌ینی" نووسه‌ر و ڕووناكبیر ڕێك ده‌خات. ئه‌مه‌ش به بۆنه‌ی ئه‌وه‌یه كه كتێبه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره خه‌ریكه ده‌بنه 100 دانه و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه چه‌ند كتێبێك به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌ش ده‌كات.
بڕیارە كۆڕه‌كه سەعات چوار و 30 خوله‌كی ئەم دوانیوەڕۆیە لەناو سەنتەری ئاڵادا نمایش بکرێت و بەگوێرەی بڵاوکراوەکەیان هاتن بۆ هەمووانە.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م 18ی نیسان، ئه‌كادیمیای كوردی ئێواره كۆڕێك بۆ ڕێزلێنان له چالاكیی و ماندووبوونه‌كانی مامۆستا كه‌لیموڵای ته‌وه‌حودی نووسه‌ر و مێژوونووسی كورد ساز ده‌كات.
ئه‌م كۆره له هۆڵی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی ناو ته‌لاری ئه‌كادیمیا له سه‌عات پێنجی ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات.