گۆرانیبێژی ناودارى عێراقی کازم ساهر له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام ئاشكراى كردووه كه بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک لە سعودییە، ئهمرشۆ و سبهى دوو كۆنسێرتى گهوره ساز دهكات.
کازم ساهر لە ئینستاگرامى خۆى ڤیدیۆی ساتى گەشتنی بۆ سعودییە بڵاو کردووەتەوە، وهك دهردهكهوێت پیشوازییەكى شاهانهى لەلایەن بەرپرسانی هونەری سعودییەوە لێ کراوە.
کازم ساهر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شارە جیاجیاکانی سعودییە کۆنسێرتی گەورە ئەنجام دهدات، لە 18ی نیسان به شێویهكى نهێنى یەکەم کۆنسێرتی ئهنجامدا و بڕیاره ئێوارەی ئهمڕۆ ههینى 19ى نیسان له جدده لە شاری مەلیک عەبدوڵا و بهیانى شهموو 20ى نیسان، دوو ئێوارە ئاهەنگى گهوره ساز بکات.
پێشتریش به شێوهیهكى فهرمى بەرپرسانی سعودییە لە 10ى نیسان ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی تاکو کازم شاهیر لە چەند شارێکی سعودییە کۆنسێرت بکات، یەکێک لە و شارانەیش پایتەختی سعودییە دەبێت.
کازم ساهر گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و میوزیکژەن و ھۆنراوەنووسی ناودارى جیهانى عێراقییە، لە دووی ئەیلوولی ساڵى 1957 لە شاری مووسڵ لە عێراق لەدایکبووە، لە ساڵی 1984 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کردەوە بە ناوی داری زەیتوون، خاوەنی چەندان ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپە، لەلایەن هەوادارەکانییەوە بە "قەیسەر" ناسراوە، بۆ یەکەمجار لە تەمەنی 19 ساڵیدا لەگەڵ ئامۆزایەکی هاوسەرگیریی کردووە، دوای بوون بە خاوەنی دوو کوڕ لێی جیابوویەوە، هەر خۆشی هۆکارەکەی بۆ کەمی تەمەن و پێنەگەشتن گەڕاندبووەوە، ئێسته لەگەڵ سارە مەقنی دەستگیراندارە.