خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچە بڵاو كرایه‌وه‌

:: PM:05:37:19/04/2019 ‌
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى نیسان، سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕاى گه‌یاند، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی مووچەی ئاراستەی گەنجینەكان كردووە، بە گوێرەی ئەو خشته‌كه‌، دابەشكردنی مووچە تا ڕۆژى سێشەم 23ى نیسان، كۆتایی دێت.

وەك لەخشتەكەدا هاتووە، ڕۆژی یەكشەم 21ی نیسان، مووچەی وەزارەتەكانی (كارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و ئاودێری، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای مین، دەستەی وەبەرھێنان و دەستپاكی و ناوچە كوردستانییەكان) دابەش دەكرێت.

هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشەم 22ی نیسان، مووچەی وەزارەتەكانی (پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ھەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە) دابەشدەكرێت دەكرێت.

له‌گه‌ڵ داوهه‌مین ڕۆژ، ڕۆژی سێشەم 23ی نیسان، بە مووچەی خانەنشینی مەدەنی، كۆتایی بەخشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵى فەرمانبەرانی هەرێم دەهێندرێت. 


وشە - محەمەد میران

ئه‌م بابه‌ته 2811 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌