دڵسۆز ماوەتی: هونەر قوربانیدانی دەوێت


دڵسۆز ماوەتی ئەكتەری شاری هەولێر پێی وایە هونەر قوربانیدانی دەوێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەگەر كەسێك بیەوێ‌ كاری جیاواز بكات نابێت گوێ‌ لە خەڵكی ڕابگرێ‌ وەك خۆیشی دەڵێت" گوێ‌ بەقسەی خەڵكی نادات".

ماوەتی لە لێدوانێكدا بۆ" وشە" ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە چەندان جار ڕۆڵی لە دەرەوەی خواستی خۆی وەرگرتووە و به‌هۆى ڕێزى ده‌رهێنه‌ر جێبه‌جێى كردووه‌، ئەو دەڵێت، ئەگەر كەسێك بیەوێت كارێكی جیاواز بكات ئەوە نابێت گوێ‌ بە قسەی خەڵكی بدات.

ئەو ئەكتەرە لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئامادەیە هەموو ڕۆڵێك لە فیلمەكاندا ببینێ‌. ئەو سەرسامە بە ڕۆڵێكی خۆی كە لە فیلمی مەملەكەتی مێرووەكان كە فیلمەكە تایبەت بووە بە شەڕی داعش و ئەو وەك پاكیزەیەك گیراوە و دەستدرێژی كراوەتە سەر.
 
هەولێر/ ئەحمەد تاریق



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:04:17:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 25001 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌