سیسەمێك پرخەی خەو ناهێڵێت

:: AM:09:35:05/01/2017 ‌

هاوسەران نیگەران و بێزار دەبن، كاتێك یەكێكیان لەكاتی نووستندا پرخەی خەوی دێ و ئەوەی تر خەو ناچێتە چاوەكانی و بە تەواوی شەكەت و بێزار دەبێ بە دەست ئەم حاڵەتەوە، بەڵام ئێستە تەكنۆلۆجیا چارەسەری بۆ هەموو كێشەیەك لایە، بەم دواییە سیسەمێكی زیرەك دروست كراوە كە ئەو كاتەی مرۆڤ لە خەودا دەست بە پرخەی خەو بكات، ڕاستەوخۆ جەستەی مرۆڤەكە دەجووڵێنێت، تا بە چاكی هەناسە بدات و لە پرخەی خەو دوور بكەوێتەوە.

ئەو سیسەمە زیرەكە لەو كاتەی مرۆڤ لە خەودایە و دەست بە پرخەكردن دەكات، ڕاستەوخۆ خۆی دەست دەكات بە جووڵە و جەستەی خەوتووی مرۆڤەكە دەخاتە دۆخێك كە بتوانێ بە تەواوی هەناسە بدات و بە باشبوونی دۆخی هەناسەدانیش، ئیتر پرخەی خەو نامێنێ و ڕزگارتان دەبێ.

ئەو سیسەمە شێوە و چۆنیەتیی خەوتنی ئەو كەسەی لەسەری خەوتووە بە شێوەی ئۆتۆماتیكی تۆمار دەكات و هەركات لەسەر ئەو سیسەمە بخەوێ، خۆی بەو شێوەیە لێ دەكات كە ئەو كەسەی لەسەر دەخەوێ، بەو جۆرە حەزی پێ دەكات.

كاتێك مرۆڤ دەست بە پرخەی خەوت دەكات، سیسەمەكە ڕاستەوخۆ سەرین و ئەو ناوچەیەی دەكەوێتە ژێر سەری مرۆڤ چەند پلەیەك بەرز دەكاتەوە، تا بە شێوەیەكی زۆر باش مرۆڤ هەناسە بدات.

بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەو سیسەمە بخرێتە بازاڕەكان و خۆیشی ڕاستەوخۆ ناوچەی پێ و خوارەوەی مرۆڤ گەرم دەكاتەوە و هەموو تایبەتمەندییەكی بۆ دانراوە تا مرۆڤ بە ئاسوودەیی و پشوودانەوە خەوی لێ بكەوێت.

سەرچاوە/سكای نیوز.




وشە - باز ئه‌حمه‌د