كۆمپانیای "مۆتۆڕۆلا"، له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدا نوێترین مۆبایلی نمایش كرد، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌م مۆبایله ركابه‌ری دنیا ده‌كات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می مۆتۆڕۆلا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای "مۆتۆڕۆلا"، به‌هێزترین مۆبایل دروست ده‌كات به‌ناوی "Moto Z4" كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌یخاته بازاڕه‌وه و ڕكابه‌ری گالاكسی و ئایفۆنی پێ ده‌كات.
كۆمپانیاكه تا ئێسته له‌باره‌ی قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌یه‌وه هیچی نه‌گووته‌وه، به‌ڵام گوتویه‌تی كه مۆبایلێكی به‌هێز ده‌بێ به پرۆسیسهرێك كه بتوانێت راكابهری دنیا بكات، هه‌روه‌ها جوانترین كامێرای بۆ داده‌نێین كه 48 مێگاپێكسڵ بێت و وێنه‌ی ناوازه بگرێت.
"مۆتۆڕۆلا"، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.