خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە دنیا خرایە ڕوو

:: AM:09:37:05/01/2017 ‌

كۆمپانیای فارادای فیوچەری ئەمەریكی، خێراترین ئۆتۆمبێلی لە مێژووی مرۆڤدا ڕاگەیاند كە بە وزەی كارەبا كار دەكات. لە چوارچێوەی ململانێكانی ئەو كۆمپانیایە لەگەڵ كۆمپانیای پیشەسازی ئۆتۆمبێلە كارەبایییەكان "تسلا" هەیەتی، ئەو ئۆتۆمبێلەی بەرهەم هێناوە.

فارادای فیوچەر ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلە كار دەكات و تایبەتمەندی لێخوڕینی خودكارانە "ئۆتۆماتیكی" هەیە.

كۆمپانیاكە بڵاوی كردەوە، ئۆتۆمبێلەكەی خێراترینە لەسەر گۆی زەوی و تەنیا لە ماوەی سەعاتێك و 2.39 چركە 60 میل  96 كیلۆمەتر دەڕوات، ئەم خێرایییەش لە خێرایی ئۆتۆمبێلەكانی ماكلارین و لامبۆرگینی و ئەفینتادۆر زیاترە.

هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلە جگەلەوەی خودكارانە دەڕوات، دەتوانێ خۆیشی خودكارانە پاركینگ بكات و خاوەنەكەشی دەتوانێ لە ڕێی ئاپێكەوە بە مۆبایلی زیرەك، لە هەر شوێنێك بێ بانگی بكات و ئۆتۆمبێلەكە بە نزیكترین ڕێگە خۆی دەگەیەنێتە لای خاوەنەكەی.

كۆمپانیای تسلا ئۆتۆمبێلێكی بە هەمان تایبەتمەندی ئەو ئۆتۆمبێلەكەی فارادای فیوچەر هەیە، بەڵا ئەو ئۆتۆمبێلەی تسلا بە سەعاتێك و 2.50 چركە دەتوانێ 60 میل بڕوات، واتە جیاوازی خێرایییەكەیان تەنیا 11 چركەیە. 

تا ئێستە كۆمپانیای فارادای نرخی ئەو ئۆتۆمبێلەی ڕانەگەیاندووە كە ناوی "FF91"یە، بەڵام پێشبینی دەكرێ لە ساڵی 2018 بخرێتە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.
باز

http://www.skynewsarabia.com/web/article/906327/%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B4%D9%81-%D8%A7%D9%94%D8%B3%D8%B1%D8%B9-%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B1%D8%A9-%D9%83%D9%87%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D9%8A%D9%94%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85



وشە - باز ئه‌حمه‌د