له پێشانگایه‌كی ته‌كنه‌لۆجی بۆ ئاشكراكردنی به‌رهه‌مه نوێیه‌كان له چین، هواوی یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایلی ئاشكرا كرد كه به‌مزووانه ده‌یخاته بازاڕه‌كانه‌وه و ڕكابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می هواوی و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هواوی له پێشانگایه‌كی ته‌كنه‌لۆجیدا نوێترین به‌رهه‌می خۆی ئاشكرا كرد كه ئه‌ویش مۆبایلی "Mate 20 X 5G" ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌م مۆبایله به‌هێزترین ده‌بێ له دنیادا و گالاكسی و ئایفۆن ده‌به‌زێنێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله بریتین له شاشه‌یه‌كی گه‌وره و جوان كه 7.20 ئینجه و به‌سیسته‌می 4K كار ده‌كات، هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی زۆر جوانی له‌سه‌ره كه تا ئێسته‌یش هیچ كۆمپانیایه‌ك ئه‌م جۆره كامێرایه‌ی دروست نه‌كردووه، ئه‌م مۆبایله به ڕامی شه‌ش گێگابایتی كار ده‌كات و پرۆسێسه‌رێكی 980 هێرتزی بۆ دانراوه.
جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كی یه‌كجار به‌هێزی له‌سه‌ره كه 5000 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه به‌سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G ده‌بێ كه خێراترین سیسته‌می ئینته‌رنێتییه له دنیادا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش هواوی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌باره‌ی نرخه‌كه‌ی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.