به پێی ئه‌و بڵاوکراوانەی بۆ "وشه" نێردراون، سبه‌ى دووشه‌م 22ى نیسان چه‌ند چالاكییه‌ك له لایه‌ن ئه‌كادیمیای كوردی ساز ده‌كرێت.
سبه‌ى دووشه‌م 22ى نیسان، ئه‌كادیمیای كوردی له هۆڵى شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا له سه‌عات 11ى به‌یانى به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى حكوومه‌ت "نێچیرڤان بارزانى"، ڕێز له مێژوو نووسى گه‌وره‌ى كورد مامۆستا "كه‌لیموڵاى ته‌وه‌حوودى" ده‌گرێت.
شایه‌نى باسه کەلیموڵڵا تەوەحودی ساڵی 1941 لە گوندی ئۆغازی ھەڵکەوتوو لە دوورى 40 کیلۆمه‌تری ڕۆژھەڵاتی شیروان لەدایکبووه، ساڵی 1971 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرت و بۆ ساڵی دوایی پێی نایە زانستگای مەشھەد و ھاوکاتیش لەگەڵ پەخش و بلاڤۆکەکانی زانکۆ و ڕۆژنامەکانی «ئافتابی شەرق» و «خۆراسان» بە شیعر و گوتار و لێکۆڵینەوە ھاوکاری دەکرد، نووسەر و ڕۆمانووس و ئه‌رشیفاتێكى گەورەی کوردى خۆراسانه.
دواتر به بۆنه‌ی یادى 121 ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردییه‌وه ئێواره‌ى هەمان رۆژ، ڕێوڕه‌سمێكى تایبه‌تى ئاماده ده‌كات، پێشانگایه‌ك بۆ چاپكراوه‌كانى ئه‌كادیمیاى كوردى به داشكانى %50 و ڕێوڕه‌سمى بڵاو كردنه‌وه‌ى دوو كتێب ئه‌وانیش:
* په‌خشنامه‌ى هه‌ولێر 1961 - 1963.
* 11 ژماره‌ى ده‌گمه‌نى ڕۆژنامه‌ى خه‌بات كه دووباره چاپ و بڵاو كراونه‌ته‌وه.
بڕیارە ڕێوڕه‌سمه‌كه سەعات چوار دوانیوەڕۆ لەناو هۆڵی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی ناو ته‌لاری ئه‌كادیمیا ده‌ست پێ بكات.
ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی کۆڕی زانیاری کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی 1971 - 1978 چالاک بوو، کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دای مەزراندووە و بە پێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پێوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەند کردنییەوە ھەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی، بارەگای سه‌ره‌كى ئەکادیمیا لە شاری ھەولێرە، ئەکادیمیای کوردی پێکھاتەوە لە 15 ئەندامی کارا و 11 ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و 15 ئەندامی یاریدەدەر.