به بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و 21 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، مه‌راسیمێك ساز ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی نیسان، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان لقی هه‌ولێر، به بۆنه‌ی 21 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكاكه‌یان و ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، سیمینارێك بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ساز ده‌كات.
له‌م سیمیناره‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر میدیای "كاغه‌ز" ده‌كرێت و تێیدا نوێنه‌ری هه‌ر یه‌ك له ڕۆژنامه‌كانی: وشه، كوردستانی نوێ، خه‌بات، هه‌ولێر، گوڵان، ڕووداو، ڕێگای كوردستان، هاووڵاتی، ئاوێنه، ته‌با، زه‌مه‌ن، ژیان، باس و ئاژانس به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ئه‌مڕۆ سه‌عات سێی ئێواره له هۆتێل چوارچرا له هه‌ولێر ساز ده‌كرێت.
له 22ی نیسانی ساڵی 1898 و له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی به ناوی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان) له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخانه‌وه ده‌ركرا، له ژماره چواره‌وه زمانی توركیش بۆ ڕۆژنامه زیاد كرا. له‌ژێر فشاری نه‌یارانی كوردا هه‌ر چه‌ند ژماره‌یه‌كی له وڵاتێك ده‌رچووه. ڕۆژنامه‌ی كوردستان به زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو به تایبه‌ت شێوه‌زاری ناوچه‌كانی جه‌زیره و بۆتان ده‌رچووه، كه دوو هه‌فته جارێك یان دره‌نگتر بڵاوده‌كرایه‌وه. تا ژماره 5ی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان سه‌رنووسه‌ری بووه له دوای ئه‌و ژماره‌یه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخانی برای ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
ڕۆژنامه‌ی كوردستان 31 ژماره‌ی لێده‌رچووه، كه ژماره 1 تا 5ی له شاری قاهیره، ژماره 6 تا 19 له جنێف، 20 تا 23ی دیسانه‌وه له قاهیره ده‌رچووه. هه‌روه‌ها ژماره 24 له له‌نده‌ن، ژماره‌كانی 25 تا 29 له ڤۆڵكستۆن، ژماره 30 و 31 له جنێف ده‌رچوون. دوا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌كه له 14ی نیسانی 1902 بڵاوكراوه‌ته‌وه. سه‌رجه‌م ژماره‌كانی دووباره چاپكراونه‌ته‌وه و پارێزراون، جگه له ژماره 19 كه تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی كوردستان ڕۆڵی گرنگی بینیوه له داكۆكیكردن بووژاندنه‌وه و گه‌شه‌كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد.