به بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی 11 ڕۆژنامه‌نووسی پێش ڕاپه‌ڕین خه‌ڵات ده‌كرێن و یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانیش رێوڕەسمێک بۆ ئه‌م بۆنه‌یه بەڕێوە دەبات.
ئەمڕۆ یەکشەم 22ی نیسان، به بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كۆنفرانسێك له‌ژێر ناوی "پرسی ئافره‌ت له میدیای كوردیدا" ساز ده‌كات.
هاوکات دامه‌زراوه‌ی "زه‌نگ" شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی زیوینی ساز ده‌كات، له رێوڕەسمێکدا خه‌ڵاتی زیوینی زه‌نگ به‌سه‌ر 11 ڕۆژنامه‌نووسی پێش ڕاپه‌ڕین دابه‌ش ده‌كات، كه له‌ڕێی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسییەوه تێكۆشاون و جێپه‌نجه‌یان تا ئێسته به میدیای كوردییه‌وه دیاره.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بریتین له: دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر، عه‌دنان موفتی، ئه‌حمه‌د بریڤكانی، به‌دران حه‌بیب، ئازاد تۆفیق، په‌خشان زه‌نگه‌نه، قادر حه‌سه‌ن، ئاسۆ حه‌سه‌ن، فه‌تحی ئاكره‌یی، مامۆستا جه‌عفه‌ر كه‌ریم و شه‌ماڵ حه‌وێزی.
له 22ی نیسانی ساڵی 1898 و له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی به ناوی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان) له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخانه‌وه ده‌ركرا، له ژماره چواره‌وه زمانی توركیش بۆ ڕۆژنامه زیاد كرا. له‌ژێر فشاری نه‌یارانی كوردا هه‌ر چه‌ند ژماره‌یه‌كی له وڵاتێك ده‌رچووه. ڕۆژنامه‌ی كوردستان به زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو به تایبه‌ت شێوه‌زاری ناوچه‌كانی جه‌زیره و بۆتان ده‌رچووه، كه دوو هه‌فته جارێك یان دره‌نگتر بڵاوده‌كرایه‌وه. تا ژماره 5ی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان سه‌رنووسه‌ری بووه له دوای ئه‌و ژماره‌یه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخانی برای ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
ڕۆژنامه‌ی كوردستان 31 ژماره‌ی لێده‌رچووه، كه ژماره 1 تا 5ی له شاری قاهیره، ژماره 6 تا 19 له جنێف، 20 تا 23ی دیسانه‌وه له قاهیره ده‌رچووه. هه‌روه‌ها ژماره 24 له له‌نده‌ن، ژماره‌كانی 25 تا 29 له ڤۆڵكستۆن، ژماره 30 و 31 له جنێف ده‌رچوون. دوا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌كه له 14ی نیسانی 1902 بڵاوكراوه‌ته‌وه. سه‌رجه‌م ژماره‌كانی دووباره چاپكراونه‌ته‌وه و پارێزراون، جگه له ژماره 19 كه تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی كوردستان ڕۆڵی گرنگی بینیوه له داكۆكیكردن و بووژاندنه‌وه و گه‌شه‌كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد.