ئه‌مرۆ 121 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م
ڕۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی "كوردستان" له قاهیره‌ی پایته‌خی میسر تێده‌په‌ڕێت،
ساڵانه له كوردستان له‌لایه‌ن ڕێكخراو و ده‌زگا و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه
چالاكی و رێوڕەسمی جیاواز به‌ڕیوه ده‌چن و هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌نووسه‌كانیش خه‌ڵات
ده‌كرێن، ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك له‌م ڕۆژه‌دا له ڕیگه‌ی
"وشه" باسی تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی میدیای كوردی ده‌كه‌ن و هه‌موان
كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستان مافه‌كانی رۆژنامه‌نووس پێشێل كراوه و
داهاتووی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ده‌سه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكانه‌وه‌یه.
ئه‌رشه‌د شوانی ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانكۆ له
به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌نووسان له
كوردستان ده‌ڵی، نه یاسایه‌ك جیبه‌جێ ده‌كرێت بۆ به‌رگری له ڕۆژنامه‌نووس نه
گرێبه‌ستی ده‌زگا میدیاییه‌كانیش ده‌بنه هۆی پاراستن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌بوونی
ئه‌و كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه بێشومارانه‌ی كه ژماره‌یان له‌سه‌رووی هه‌زار كه‌ناله،
به بینراو بیسراو چاپكراو، به‌ڵام ئه‌رك و مافی ڕۆژنامه‌نووسان تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی
یاسایی ڕیك نه‌خراوه، ته‌نانه‌ت چه‌ند یاسایه‌ك هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ
ناكرێن، وه‌ك مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، تا ئێسته ئه‌م
یاسایه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه سوودی لێ نه‌بینراوه، چونكه ڕۆژنامه‌نووس
هه‌مووكات له هه‌موو شوێنێك ناتوانێت هه‌موو زانیارییه‌ك وه‌كخۆی به‌ده‌ست بهێنێت،
له هه‌مانكاتدا له‌ناو ده‌زگاكان كه خودی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه كاری تێدا ده‌كات
مافی ته‌واوی پێ نادرێت، ته‌نیا خاوه‌ن ده‌زگاكه مافی سه‌ره‌كی پێدراوه، هیچ
هاوسه‌نگییه‌ك نییه له‌نێوان گرێبه‌ستی ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانیان هه‌ركاتێك
ده‌زگاكه كاری به ڕۆژنامه‌نووس نه‌ما گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌پێی ویستی خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، تا
میدیایه‌كی نیشتیمانی نه‌بێت میدیاكاری پرۆفشناڵ دروست نابێت، ده‌سه‌ڵاتی حزب له‌ناو
دزگاكانی ڕاگه‌یاندن كه هه‌ریه‌ك له ده‌زگا میدیاییه‌كان سه‌ر به حزب و لایه‌نێكی
دیاریكراون كه به‌هۆكاری كه‌سی و حزبی جێگای میدیاكاری پڕۆفشناڵ و سه‌ربه‌خۆی
تێدا نابێته‌وه، تا میدیایه‌كی نیشتیمانی نه‌بێت یا ئه‌نجوومه‌نێكی نیشتیمانی نه‌بێت
وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان لە حكوومه‌ت ئه‌نجوومه‌نێكمان
هه‌بێت میدیاكان به‌ڕیوه ببات به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بۆیه ده‌توانین به‌ڕوونی
بڵێن میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ نییه، میدیاكاری كوردیش نه‌گه‌یشتۆته ئاستی جیهانی هه‌ر
هه‌رێمی یان ناوچه‌ییه، میدیاكانی كوردی وه‌ك ناوه‌ندێكی ململانێی دژبه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون
نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یامێكی ڕاست بگه‌یه‌نن و میدیاكاران بتوانن چۆن هاوپیشه‌ن
هاوكاری یه‌كتریش ببن، بۆیه میدیای كوردی پێویستی به چاكسازییه‌كی گه‌وره هه‌یه
وه‌ك شۆڕشێكی گه‌وره بۆ یه‌كخسته‌نه‌وه‌ی چه‌مكی گه‌یاندنی په‌یامێكی دروست.
ئاڤان فارس جاف، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ژن، سه‌باره‌ت
به ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌نووسان و به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌نووسانی ژن ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر
ڕۆژنامه‌نووسانی ژن له‌كاره‌كانیان لایه‌نی ئیتیكی په‌یره‌و بكه‌ن كه‌مترین
پێشێلكارییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، ڕۆژنامه‌نووس ئه‌گه‌ر كه‌سێكبێت هه‌میشه خۆی
پڕچه‌ك بكات له ڕووی زانست و ئه‌و زانیارییانه‌ی كه پێویسته هه‌یبێت و بیزانێت
بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێت، ئه‌وكات زۆر به‌كه‌می ڕووبه‌ڕووی كێشه و پێشێلكاری ده‌بێته‌وه،
ڕۆژنامه‌نووس كاتێك به‌شیوه‌یه‌كی ورد به‌دواداچونه‌كانی بۆ كارێكی ڕۆژنامه‌وانی
ئه‌نجامدا و ئیتیكی بواری میدیای ڕه‌چاوكرد ئه‌وكاته كه‌مترین كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت
له‌گه‌ل كاره‌كه‌یدا، زۆر گرنگه رۆژنامه‌نووسی ژن بۆ ئه‌وه‌ی نه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر
بكرێت نه ڕووبەڕووی توندوتیژی ببێته‌وه، ده‌بێت زۆر خۆی به‌هێز بكات و هه‌میشه
له تازه‌گه‌ری و پڕ زانیاری كردنی خۆی بێت و خۆی لاوه‌كی نه‌كات و به‌كاری لاوه‌كی
ڕازی نه‌بێت، به‌ڵكو له‌گه‌ل به‌ره‌وپێشچوونی كات ده‌بیت خۆی به‌ره‌وپێش ببات.
سه‌باره‌ت به كاری ژنانی ڕۆژنامه‌نوس ئاڤان فارس
ده‌ڵێت، ژن له‌ناو میدیادا ده‌بێت هه‌میشه خۆی به‌ره‌و پێش ببات، به‌ڵام به
كۆكردنه‌وه‌ی زانست‌و زانیاری و په‌ره‌دان به زانست و زانیارییه‌كانی، واتا ژن چه‌ند
به‌توانابوو له ڕووی ئه‌كادیمیه‌وه خۆی به‌روه پێش خست، ئه‌وه‌نده ده‌توانێت
زیاتر پێش بكه‌وێت، ژنی ڕۆژنامه‌نووس به‌دواداچون بكات، كاری گه‌وره‌بكات خۆی له
لاوه خه‌ریكی هه‌ندێ كاری ئاسانی ڕۆژنامه‌نووسی نه‌كات به‌ڵكو په‌ل بهاوێژێت بۆ
ناوه‌ندی بابه‌ته گرنگ و سه‌ره‌كی وگه‌وه‌ركان، یاوخود هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی
بدات له‌ناو ده‌زگاكانادا، به‌رپرسی دیسك بێت یاخود سه‌رنووسه‌ر بێت یان به‌ڕێوه‌به‌ری
مه‌له‌فه گرنگه‌كان بێت، چونكه ئه‌وكاته‌ی ژنی ڕۆژنامه‌نووس خۆی له قاڵبێك به
كپی نه‌هێشته‌وه ده‌توانێت بگاته پله‌ی گه‌وره‌تر، زۆر گرنگه كاتێك ژنی
ڕۆژنامه نووس پێشێكلكاری به‌رامبه‌ر خۆی یاخود پیشه‌كه‌ی ده‌كرێت بێده‌نگ نه‌بێت
و ده‌نگ هه‌ڵبرێت.
نالین به‌رواری یه‌كێك له‌و ڕۆژنامه‌نووسه ژنانه‌ی
كه به یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌نووسی ژن داده‌نرێت وه‌ك په‌یامنێری سیاسی كاری ده‌كرد له
ده‌ڤه‌ری دهۆك بۆ كه‌ناڵێكی ئۆپۆزسیۆن، ئێستا به‌بێكار ماوه‌ته‌وه و ده‌لێت چه‌ندین
كه‌سی هانداوه بۆ بواره‌كه‌ی، به‌ڵام خۆی به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی خه‌ریكه
به‌یه‌كجاری واز بهێنێت.
له‌باسی ئه‌زموونی كاره‌كانی خۆی ده‌لێت من یه‌كێكم
له و ڕۆژانمه‌نووسه كچانه‌ی كه له‌سنوورێكی دیاریكراو په‌یڕه‌وكردنی چه‌ندین كولتووری
توند له سالی ٢٠٠٦ ەوه ده‌ستم كردووه به كاری میدیای بینراو له‌چه‌ند كه‌ناڵێكی
جیاواز، ماوه‌ی مانگێكه له‌گه‌ل ده‌زگاكه‌م گرێبه‌سته‌كه‌م هه‌لوه‌شاندۆته‌وه، له
دهۆك كه‌من ده‌ستم به‌كار كرد قورس بوو، چونكه له كوردستان به‌تایبەتی كاری
ڕۆژنامه‌نووسی له پای‌ته‌خته‌وه ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پایته‌خته و به‌ئاسانی
ده‌توانیت له‌هه‌موو لایەك لێدوانه‌كانت ده‌ستبكه‌وێت، هه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
تا بچوكترین به‌ڕێوه‌بەرا‌یه‌تی، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌توانیت كاری كۆمەڵایه‌تی
بكه‌ی، به‌لام ئه‌وه‌ش زۆر ئاسان نیه، بێگومان بۆ كچان باشتر ده‌توانن كاربكه‌ن،
به‌ڵام له‌وكاته‌ی كچان وه‌ك پیاوێك كاری
ڕۆژنامه‌نووسی خۆی بكات.
زەیتوون کەمال وەک رۆژنامەنووسێکی ژن دەڵێ، بارودۆخی
میدیایی كوردی هه‌نگاوی باشی بڕیوه و قۆناغێكی تری تێپه‌راندووه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی
ته‌كنیكه‌وه میدیای كوردی تا ئاستی به‌رچاو و دلخۆشكه‌ر توانیوێتی په‌خشێكی
مۆدێرن پێشكه‌ش بكات و به‌خۆشحاڵییه‌وه گۆڕانكاری زیاتریش ده‌بینرێت.
لەڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه راسته كۆمەڵێك به‌رنامه هه‌یه كه ژماره‌یان
له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست كه‌متره، به ناوه‌ڕۆك و ستراتیژن و جێی ئومێدن بۆ
دانانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمەڵگا، بەڵام هێشتا به‌گشتی كرچوكاڵی هه‌یه له ناوه‌ڕۆك
و په‌یامی میدیای له كوردستان كه به داخه‌وه له نه‌بوونی به‌رهه‌می باشی خۆماڵی
زۆرینه‌ی كه‌ناڵه‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر گه‌رمكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی
ولاتانی دراوسێ و به‌گشتی به‌رهه‌مه‌كانمان زیاد له پێویست به‌رهه‌می كات به‌سه‌ربردنن
و كه‌متر گرنكی به‌و ناوه‌ڕۆكانه دراوه كه ئاستی رۆشنبیری و فكری تاك و
تواناكانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته هاوشانی ئه‌و ته‌كنیكه پێشكه‌وتووەی
له میدیای كوردی هه‌یه، چاكسازی له ناوەڕۆكی میدیاییدا بكرێت .
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌ڕاستیدا له‌چاو ئه‌رك
و مافی خۆی له به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كه‌مته‌رخه‌مه جگه له‌وه‌ی تا ئیستا
یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان پریه‌تی له كه‌موكوڕی و خاڵی هه‌لوه‌سته له‌سه‌ر
كردن، ریكخراوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر مافی رۆژنامه‌نووسان دێنه ده‌نگ و سه‌ندیكا
بێده‌نگتره، بۆیه پێویسته ئه‌نجوومه‌نێكی باڵادابمه‌زرێت و كارا بێت به فلته‌ر كردنی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه میدیاییه‌كان
و دیاریكردنی مافی رۆژنامه‌نووسان به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانیان.
هه‌ولێر/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان