ئه‌مرۆ 121 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی "كوردستان" له قاهیره‌ی پایته‌خی میسر تێده‌په‌ڕێت، ساڵانه له كوردستان له‌لایه‌ن ڕێكخراو و ده‌زگا و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه چالاكی و رێوڕه‌سمی جیاواز به‌ڕیوه ده‌چن، توێژه‌رێكى بوارى ڕاگه‌یاندن پێى وایه كه له 22ی نیسانی هه‌موو ساڵێك له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ناوه‌نده ئه‌كادیمی و كۆلێژ و په‌یمانگاكانی ڕاگه‌یاندن به هه‌ڵه یادی ساڵڕۆژگه‌ری یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردستان ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی كوردی به‌پێی لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كانی پێشوو له 22ی نیسانی 1898 له قاهیره ده‌رچووه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێی د.مه‌غدید سه‌پان توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ ئاشكرای كردووه ئه‌و ڕۆژمێره هه‌ڵه‌یه و ساڵانه به هه‌ڵه یادی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر له به‌ڵگه‌كان ئه‌وه هاتووه یه‌كه‌مین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان كه له ڕۆژی پێنجشه‌م ده‌رچووه ئه‌و ڕۆژه به‌راورد به ساڵنامه‌ی هیجری و ساڵنامه‌ی ڕۆمی ده‌كاته 21ی نیسان ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ساڵانه به هه‌ڵه یادی ساڵڕۆژگه‌ری یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی چاپكراوی كوردی ده‌كرێته‌وه.
سه‌پان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نه‌توانراوه مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی به تێڕوته‌سه‌لی و ئه‌كادیمیانه ئیشی له‌سه‌ر بكرێت تا ئێسته زۆر لایه‌نی مێژوویی نادیار و ڕوون و ئاشكرا نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی تر له لێكۆڵه‌ران و مێژوونووسان ئه‌وه ده‌ڵێن كه 22ی نیسان ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردییه و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا نییه، به‌ڵام عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه مێژوونووس ده‌ڵێت، ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا نییه و ئه‌وانه‌ی خۆیان سه‌رقاڵ كردووه به‌م پرسه‌وه باشتره لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی له ڕووی ناوه‌رۆك و شێواز و فۆڕمه‌وه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه چۆن بووه.
ئێسته به‌شێكی تر له توێژه‌ران و ئه‌كادیمیستان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه بۆچوونه‌كانی پێشوو له‌سه‌ر ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌ی كوردستان هه‌ڵه‌یه.
د مه‌غدید سه‌پان ده‌ڵێت، ڕۆژنامه‌نووس و لێكۆله‌ره كلاسیكه‌كان ناتوانن له‌گه‌ڵ سۆشیاڵ میدیا و ئینته‌رنێت و داتا ئه‌رشیفییه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ن و ڕاستییه‌كان بدۆزنه‌وه و ڕۆژنامه‌نووسه گه‌نجه‌كانیش له‌به‌ر كێشه‌مه‌كێش و راكه‌راكییان به‌دوای په‌یداكردنی پاره و بژێوییه‌وه ناتوانن لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییانه و مێژووییانه بكه‌ن و به‌دواداچوون بۆ مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بكه‌ن.
هەولێر/ دیار عادل