ڕاپەڕی بەناوبانگ "لیل دیکی" کە لە ڕۆژی 18ی نیسان به‌بۆنه‌ى ڕۆژی جیهانی زەوی میوزیکی ڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی جیهان لە بەرگی ئاژەڵاندا دەردەکەون، بینه‌رى ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه‌كه كه حه‌وت خوله‌كه تائێسته گه‌یشتووه‌ته 24,221,208 بینه‌ر.
گۆرانییه‌كه به‌ناوى "زەوی"یه لە لایەن ڕاپەر و کۆمیدیان لیل دیکییەوە بڵاو کراوەتەوە، میوزیکی ڤیدیۆکە حەوت خوله‌كه و 30 هونەرمەندی جیهانی بەشدارن له كلیپه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها زۆربەی هونەرمەندەکان ڕۆڵی ئاژەڵی جیاواز دەبینن، ئه‌وانیش: "جەستن بیبەر - ئارییانا گراندی - سنووپ دۆگ - لیۆناردۆ دیکاپریۆ" له كلیپه‌كه دەردەکەون.
ڤیدیۆکە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشدارییە لە بارەی گۆڕانکاریی لە کەشوهەوا و گەرمبوونی هەسارەی زەویی لە ڕۆژی جیهانیی زەویدا بڵاو کراوه‌ته‌وه.