سووده‌كانى گازۆ بۆ جه‌سته‌


دره‌ختى گازۆ زۆر كات له‌ دروستكردنى شیرینى و كه‌ره‌ و چه‌ند شێوه‌یه‌كى تر به‌كارده‌هێنرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى كانزا و ڤیتامینه‌كانن، گازۆ له‌سه‌ر دره‌ختى كاشوو (گازۆ) گه‌شه‌ ده‌كات، زۆر كات گازۆ به‌شێوه‌ى برژاو له‌گه‌ڵ چه‌ره‌زاته‌كانى تردا ده‌خورێت یان زۆر كات به‌رى ئه‌م رووه‌كه‌ له‌ چێشتلێناندا به‌كارده‌هێنرێت به‌تایبه‌تى له‌ خواردنه‌ هینده‌كاندا. به‌هۆى بوونى ئه‌و پێكهاته‌ خۆراكییه‌ گرنگانه‌یه‌وه‌ چه‌ندان سوود به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.

یه‌كه‌م: ته‌ندروستى خوێن باشتر ده‌كات، یارمه‌تى له‌ش ده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانى خانه‌ى خوێنى سوور، به‌هۆى بوونى ئاسن و مسه‌وه‌  و ئێسك به‌ ته‌ندروستى ده‌هێڵێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌مار و سوورى خوێن و به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو كار له‌ له‌ش ده‌كات.

دووه‌م: ته‌ندروستى چاو، هه‌موومان ده‌زانین كه‌ گازۆ باشه‌ بۆ چاوه‌كان، چونكه‌ ئاستێكى به‌رز له‌ ریكسانتهین و لوته‌ین تێدایه‌ كه‌ هه‌روه‌ك دژه‌ئۆكسیدێك كارده‌كه‌ن و یارمه‌تى ئاوێته‌ى چاوه‌كان ده‌ده‌ن له‌ زیانى رووناكى پارێزراو بن و ته‌نانه‌ت ده‌توانن یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاوى چاو بده‌ن.

سێیه‌م: ته‌ندروستى ئێسك، ناوه‌رۆكى گازۆ برێكى باش مه‌گنیسیۆمى تێدایه‌ له‌گه‌ڵ كالیسیۆم هه‌روه‌ها ئه‌م دوو كانزایه‌ گرنگه‌ بۆ باشتركردنى ته‌ندروستى ئێسك.

چواره‌م: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كان، گازۆ برێكى زۆر ڤیتامین و ترشى چه‌ورى تێدایه‌ وه‌كو ریبۆفلاڤین كه‌ ته‌نیا له‌ شیر و هێلكه‌دا هه‌یه‌، ترشى نیكۆتینى و سیامین و ڤیتامین بى ئه‌مانه‌ یارمه‌تى له‌ش ده‌ده‌ن به‌ ته‌ندروستیه‌كى باشتره‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ و رێگه‌ له‌ كه‌مخوێنى ده‌گرن.

پێنجه‌م: ته‌ندروستى دڵ، به‌ به‌راورد به‌ چه‌ره‌زاته‌كانى تر گازۆ برێكى كه‌متر چه‌ورى تێدایه‌ زیاتر له‌شێوه‌ى ترشه‌ چه‌وریه‌كانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ته‌ندروستى دڵ باشتر ده‌كات.

شه‌شه‌م: رێگه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت، گازۆ ئاوێته‌یه‌كى تێدایه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كان و گرێ ده‌گرێت و گه‌شه‌كردنیان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و به‌هه‌مانشێوه‌ بوونى مس له‌ گازۆدا واده‌كات نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ كه‌م ببنه‌وه‌ و به‌تایبه‌تى شێرپه‌نجه‌ى كۆڵۆن.

حه‌وته‌م: دابه‌زاندنى كێش، به‌پێى توێژینه‌وه‌ى هارڤه‌رد، خواردنى دوو به‌شه‌خۆراكى چه‌ره‌زات له‌ رۆژێكدا مه‌ترسیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ و شه‌كره‌ و نه‌خۆشى دڵ و بۆرییه‌كانى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ خواردنى گازۆ یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش ده‌دات ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى دروست بخورێت.


وشە - ئاوات ئازاد


PM:09:58:22/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 817 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌