لووێكی 16 كیلۆگرامی لە سكی كچێك دەرهێنرا

:: PM:07:01:23/04/2019 ‌

تیمێكی پزیشكی هیندستانی سەركەوت لە دەرهێنانی لووێك كە كێشەكەی 16 كیلۆگرام بوو لە سكی كچێكی هەرزەكار كە ئازارێكی زۆری بۆ دروست كردبوو.

وەك تۆڕی هەواڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی باسی لێوە كرد، ئەو كچە تەمەن 16 ساڵییە لە نەخۆشخانەی سارین لە شاری بنجابی هیندستان نەشتەرگەرییەكەی بۆ ئەنجام دراوە و روونی كردەوە كە لووەكە بەقەبارەی شووتییەك دەبوو.

باوكی ئەو كچە كە ناوی رافیدار بال سینگە دەڵێت، پزیشكان بەو كارەیان ژیانێكی نوێیان بەخشییە كچەكەی بە لابردنی ئەو لووە كە شێرپەنجەیی نەبووە، ئەو حاڵەتی كچەكەی بە بوونی كیسی هێلكەدان لێك دایەوە.

كیسی هێلكەدان بریتییە لە چەند كیس یان كەڵێنی پڕ لە شلە لەناو هێلكەدان یان لەسەر رووی دەرەوەی كە سەرەڕای ئەوەی زۆرێك لە ژنان تووشی دەبن، بەڵام لە زۆرینەی حاڵەتەكاندا قەبارەكەی بچووكە و ئازاری نییە و لە ماوەی چەند مانگێكدا خۆی ون دەبێت. 

سەبارەت بە حاڵەتی ئەو كچە هیندستانییە كە تووشی دروستبوونی كیس یان لووێكی گەورە هاتەوە، دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازارێكی زۆر لە ناوچەی حەوز یان قوڕسایی لە سك و هەڵاوسانی، لە هۆكارەكانی كە مەترسی تووشبوون بەو كیسانە زیاد دەكات بوونی كێشەی هۆڕمۆنی و هەوكردنی ناوپۆشی منداڵدان و هەوكردنی حەوز و بوونی كیسی پێشترە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل