هونەرمەندێکی کورد لە مۆزه‌خانه‌ی په‌ناهه‌نده‌كان له له‌نده‌ن پێشه‌نگایه‌كى كرده‌وه و بڕیاره تا 28ی نیسان، بەردەوام بێت، هه‌روه‌ها له پێشانگاکەدا جگە لە نمایش‌کردنی تابلۆکان دوو وۆركشۆپی هونه‌ری بەڕێوە دەچێت.
هونەرمەند شۆڕش ساڵح له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاماژەی بەوە کردووه كه پێشانگاکە بەناوی چنینی شوناسه‌كان لەلایەن مۆزه‌خانه‌ی په‌ناهه‌نده‌كان له له‌نده‌ن کراوەتەوە، وه‌ك میوانێك له پێشه‌نگایه‌كی گه‌وره‌تر به ناوی (جێیه‌ك بۆ هه‌ناسه‌دان)، بڕیاریشه تا 28ی نیسان بەردەوام بێت، هه‌روه‌ها كاره‌كان پێوه‌ستن به ته‌نگژه‌ی كۆچی به‌لێشاوی په‌ناهه‌نده‌كان و كاره‌ساتی مردن و نوقومبوونی سه‌رنشینه‌كان.
ئەو هونەرمەندە لەوپێشانگایەدا ئایدیای به‌له‌می كاغه‌زین و فه‌رشی فڕیوی به‌كارهێناوه بۆ گوزارشتکردن له‌و كاره‌ساته، وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێ كردووه، "به‌كارهێنانی به‌له‌می كاغه‌زی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری خراپی ئه‌و به‌له‌مانه‌ی كه كۆچبه‌ران كۆچی پێده‌كه‌ن، فه‌رشی فڕیویش له خه‌یاڵدانی مرۆڤی ئێمه‌دا ئاماژه‌یه بۆ ئازادی سه‌فه‌ركردن و فڕین به‌سه‌ر هه‌موو سنووره‌كاندا.
شۆڕش حەمەساڵح شێوەکارێکی کوردە، پاش مانەوەی بۆ ماوەی 10 ساڵ لە بریتانیا و داواکردنی مافی پەنابەرێتی دواجار ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەی پێبەخشرا، بەوپیێەی پێشتر تواناکانی خۆی لە بواری ئەدەبی و هونەری پەرەپێدەدا، پێوەندیکردووە بە قوتابخانەی شازادە بۆ هونەری ترادسیۆن و لەو بوارەدا ماستەری بەدەستهێناوە، چەند ساڵێکە لەو قوتابخانەیە درێژە بە هونەرەکەی دەدات.