هونەرمەندی میوزیکژەنی ناسراوى شاری هەولێر ئەمیری ساز درهنگانى شەوی سێشەم 23ی نیسان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و ئهمڕۆ یهكهم ڕۆژى پرسەکەی لە مزگەوتی (ئەبوبەکر سدیق)ە لە گەڕەکی راپەڕین بهڕێوهچوو.
ئهمڕۆ چوارشهم 24ى نیسان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیریی و هونەری هەولێر، لە پرسەنامەیەکدا هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەی ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوەکردووە، هونەرمەند ئەمیری ساز یەکێک بوو لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری بە حرکە، ههروهها بەشێک لەهونەرمەندان و هاوڕێیانی ئەو هونەرمەندە نیگەرانی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەمیری ساز دەربڕیووە، بە کەسێکی قسە خۆش و ڕۆح سوک و سادە و دڵسۆز وەسفیان کردووە.
ئەمیر عاسم، ناسراو بە ئەمیری ساز ساڵی 1968 لەدایکبووە، یەکێک بوو لە هونەرمەندەکانی هەولێر و ئالەتی سازی دەژەنی، کاری لەگەڵ چەندان هونەرمەند کردووە، فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری بوو.