پێنج خۆراك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ

:: PM:05:55:25/04/2019 ‌
بەرزبوونەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ مەترسیدارە، چەندان گرفتی جۆراوجۆر لەسەر لەش دروست دەكات وەك پێشهاتەكانی تەندروستی دڵ و بۆرییەكانی خوێن كە لە ئەنجامدا دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ، چەندان خۆراك هەن كە ئەگەر لەسە بنەمایی رۆژانە بخورێت كۆڵیسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە.

یەكەم: گوێز بڕێكی زۆرباش ئۆمێگاسێی تێدایە كە چەوری دەسوتێنێت، خواردنی گوێز كاریگەریەكی باشی هەیە لە سەر نزمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ بە رێژەی %15 هەروەها گوێز توانایی هەیە كە هەوكردنی لەش كەم بكاتەوە و رۆشتنی خوێن باشتر بكات، گوێز جگە لە ئۆمێگا سێ‌ ڤیتامینی ئالۆزی تێدایە كە چەندان سوود بەلەش دەگەیەنێت.

دووەم: زەیتی زەیتون، بۆ زۆر مەبەستی تر بەكاردەهێنرێت و توانایەكی باشی هەیە لە كەمكردنەوەی هەوكردنی لەش و چەوری سووتێنەرە، باشە بۆ تەندروستی دڵ نەك تەنیا دەتوانرێت لە چێشت لێناندا بەكاربهێنرێت، بەڵكو پێویستە لە دروستكردنی زەڵاتە و سووركردنەوەی خۆراكەكاندا بەكاربهێنرێت.

سێیەم: شەربەتی پرتەقاڵ، كاتێك باس لە خواردنەوە دەكرێت شەربەتی پرتەقاڵ یەكێكە لە شەربەتە باشەكان بۆ لەش. بەتایبەتی ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێت، شەربەتی پرتەقاڵ سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین سییە لەگەڵ مەگنیسیۆم و كۆمەڵەی ڤیتامین بی و ڤیتامین ئەی پۆتاسیۆم، ئەگەر بەشێوەیەكی ئاسایی شەربەتی پرتەقاڵ بخورێتەوە ئەوە ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم دەكاتەوە و یارمەتی رێكخستنی دەدات.

چوارەم: چا، چا بژاردەیەكی باشە كاتێك باس لە رێگریكردن لە شێرپەنجە دەكرێت و هەروەها دژەئۆكسیدی تێدایە كە توانایی هەیە ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم بكاتەوە. 

پێنجەم: شوكلاتە، یەكێكی ترە لە باشترین خۆراكەكان بۆكەمكردنەوەی كۆڵیسترۆڵی لەش بەهۆی بوونی دژەئۆكسیدی بەهێزەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باشتر وایە شوكلاتەی تاڵ بخورێت یان شووكلاتەی شیری، چونكە برێكی كەمتر كالۆریان تێدایە.



وشە - ئاوات ئازاد