پۆلیسى ئه‌مه‌ریكا توانیان كچێكى گه‌نج بگرن كه زیاتر له ساڵێكه فێلى له ده‌یان بانك و كۆمپانیا و هۆتێلى به‌ناوبانگ كردووه و خۆى وه‌ك میراتگرى كه‌سێكى ده‌وڵه‌مه‌ند ناساندووه.
به پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز پۆلیسى ئه‌مه‌ریكا كچێكى ته‌مه‌ن 28 ساڵى گرتووه به ناوى ئانا سۆروكین، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى فێلی له كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه كردووه و پاره‌ى لێ سه‌ندوون.
ئه‌و كچه له رووسیا له دایكبووه و باوكى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانییه. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه هه‌میشه به نوێترین مۆدێل ده‌ركه‌وتووه و له به‌ناوبانگترین هۆتێل حه‌واوه‌ته‌وه تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى كۆمه‌ڵگاى نیویۆرك ده‌ناسرێ.
ئانا وه‌ها هه‌ڵسوكه‌وتى كردووه گوایه میراتگرى خێزانێكى به‌ناوبانگه و سامانه‌كه‌ى 60 ملیۆن دۆلاره. بۆیه هه‌وڵى داوه یانه‌یه‌كى كات به‌سه‌ربردن له نیویۆرك دابنێ به به‌هاى 40 ملیۆن دۆلار.
هه‌رچه‌نده پۆلیس ئاشكراى نه‌كردووه ئه‌م كچه له فێڵه‌كانى چه‌ندى ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، به هۆى ئه‌و تاوانانه‌ى ئه‌نجامى داوه پێشبینى ده‌كرێت پانزه ساڵ له زیندان بێت.