له‌م پارچه ڤیدیۆییه‌ی خواره‌وه چه‌ند رووداوێكی سه‌یر له‌ناو یاریگا روو ده‌ده‌ن ئه‌ویش كاتێك جه‌ماوه‌ر له كاتی یارییه‌كاندا سنووره‌كان ده‌به‌زێنن و ده‌چنه ناو یاریگا.
هه‌ندێك له‌و جه‌ماوه‌رانه توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر یاریزانان به‌كار ده‌هێنن و به شه‌ق وه‌شاندن ئازاریان ده‌ده‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ش ته‌نها بۆ خۆ ده‌رخستنێك روو ده‌كه‌نه ناو یاریگاكان و چاوی كامێرا‌كان ده‌خه‌نه سه‌ر خۆیان.
هاوكات یاریزانانیش بێ به‌ش نین له‌و توند‌و تیژیانه، هه‌ندێك له یاریزانان له‌و جه‌ماوه‌رانه ده‌ده‌ن كه روو ده‌كه‌نه ناو یاریگاكان، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا زه‌ره‌رمه‌ندن، چونكه ناوبژیوان رێگه‌ی توند‌و تیژی به یاریزان ناده‌ن به‌و پێیه‌ی له چوار چێوه‌ی یاسای تۆپی پێدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و كارتی سووریا‌ن پێ ده‌دات و ده‌ریان ده‌كاته ده‌ره‌وه.