حاكم گۆران مرد

:: AM:09:24:01/05/2019 ‌
شەوی ڕابردوو حاكم گۆران لە لایڤی فەیسبووکدا چەند فیشەكێكی بە خۆیەوە نا و ئەمڕۆ بەیانی تەندروستی ئاكرێ‌ ئاشكرای كردووە حاكم گۆران مرد.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاكرێ‌ لەسەر تەندروستی حاكم گۆران كە شەوی ڕابردوو تەقەی لە خۆی كرد، ئاشكرای كردووە كە گورچیلەیەك و جگەر و بەشێك لە ئەندامی جەستەی لە دەست داوە.

سەباح زوهێر بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی ئاكرێ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، حاكم گۆران لە نەخۆشخانەی ئاكرێ لەلایەن تیمێكی پسپۆڕی ئەمەریكی نەشتەرگەری بۆ كراوە و بۆ ماوەی چوار سەعات بەردەوام بووە و 40 بوتڵ خوێنیان پێ داوە.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی گوتی، حاكم گۆران لە ئەنجامی تەقەكردن لەخۆی دوو فیشەك بەر لای چەپی سنگی كەوتووە و دڵی سەلامەتە، بەڵام گورچیلەیەك و جگەری و ژمارەیەك ئەندامی جەستەی لەدەست داوە و ئەمڕۆ بەیانی گیانی لە دەستدا

شەوی ڕابردوو حاكم گۆران لە چیایەكی سنووری ئاكرێ لە پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لە خۆی كرد. دوای ئەوەی چەند فیشەكێكی بە خۆیەوە نا، دەستبەجێ چەند كەسێك كە لە دەوری بوون، هەڵیانگرت و بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەیان كرد.



وشە - رامیار جەواد