له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م دواییه و دانانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك هێزێكی "تیرۆریست"ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا و هه‌ژماركردنی هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به "تیرۆریست" ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته له هه‌موو كاتێك نزیكتر بووه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی له‌مشێوه‌یه‌یش پێنج چه‌كی پێشكه‌وتوو هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بن له سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران دا.
له دوای دروستبوونی كۆماری ئیسلامی ئێران له پاش شۆڕشی 1979 دوژمنایه‌تی نێوان تاران و واشنتن به‌رده‌وام ڕوو له هه‌ڵكشانه و هیچ كات دۆخێكی ئاسایی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بۆیه دوای هاتنه سه‌ر حوكم خومه‌ینی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئه‌مه‌ریكای به "شه‌یتانی گه‌وره"ی دنیا ناوبرد، هاوكات ئه‌مه‌ریكا ئێرانی به سه‌رچاوه‌ی تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و تێكدانی دۆخی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه هه‌ژمار كرد.
ئه‌و دوژمندارییه ته‌نیا به لێدوان نه‌مایه‌وه، به‌ڵكوو هه‌ردوولا كاروانی نه‌وتی یه‌كتریان له ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌كرده ئامانج و دواتریش ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا هانی عێراقیان دا تا دژی ئێران بجه‌نگێ و به هه‌موو توانایه‌كه‌وه هاوكاریان ده‌كرد، به گوێره‌ی ئاماره‌كان له 1984ه‌وه تا ئێسته 71 كه‌شتی بازرگانی ئێران هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و له به‌رانبه‌ریش دا، ئێران هێرشی كرده سه‌ر 48 كه‌شتی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له كه‌نداو.
دوای كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و هه‌ژماركردنی زۆرێك له به‌رپرسانی ئێران وه‌ك تاوانبار و بلۆككردنی پاره‌كانیان له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دواتریش دانانی سوپای پاسداران له لیستی "تیرۆر" و گرتنه‌به‌ری هه‌مان ڕێوشوێن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، زۆرترین ئه‌گه‌ری به‌ریككه‌وتن و شه‌ڕ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته هه‌یه و شاره‌زایانیش پێنج چه‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه پێوه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی
واشنتن به‌سه‌ر تاران له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ڕاسته‌قینه، ئه‌و چه‌ك و كه‌لوپه‌له جه‌نگییانه‌یش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 22 ڕاپتۆر، فڕۆكه‌كانی ئێران له 2013ه‌وه به وردی چاودێری فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن كه ماوه ماوه سنوور و ئاسمانی ئێران ده‌به‌زێنن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی چاودێری ئێران پێشكه‌وتوو نین، وه‌ك ئێف 22 راپتۆر كه نه‌وه‌ی پێنجه‌م و پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌یه، بۆیه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێران ناتوانێ ئه‌و فڕۆكانه بكاته ئامانج و شوێنیان ده‌ست نیشان بكات.
دووه‌م: هێرشبه‌ری بۆمبی B2، ئه‌و مووشه‌ك و بۆمبه هه‌رچه‌نده زۆر قورس و وێرانكه‌ریش نییه، به‌ڵام ده‌توانێ ڕووبه‌رێكی فره‌وان كۆنترۆڵ بكات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنێت، بۆیه ئه‌مه‌ریكا له ڕێی ئه‌و بۆمبه‌وه ده‌توانێ به ئاسانی به‌سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران زاڵ بێت، ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌توانێ به ئاسانی بچێته ناو قووڵایی خاكی ئێران بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا ببێ و ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆی دیاریی ده‌كرێ به ئاسانی ده‌توانێ بیپێكیت.
سێیه‌م: بۆمبی وێرانكه‌ری جی پی ی‌و 57 ئه‌ی/بی: ئه‌و مووشه‌ك و بۆمبه‌یش هوشێوه‌ی بی 2 ده‌توانێ زۆر به خێرایی ته‌واوی توانه ئه‌تۆمی و جه‌نگییه قورسه‌كانی ئێران وێران بكات و تا به ته‌واوی تاران بخاته سه‌ر ئه‌ژنۆ و له ماوه‌یه‌كی كورت دا بتوانێت ڕژێمی ئێران بڕووخێنێت، ئه‌و بۆمبه شه‌ش هێنده بۆمبی هێرشبه‌ری وڵاتانی تر به‌هێزتره و كێشه‌كه‌ی 13 هه‌زار و 600 كیلۆگرام ده‌بێ.
چواره‌م: تێكشكێنه‌ری ئاوی و وشكایی: ئێران ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌مه‌ریكای پێ ده‌ترسێنێت، بوونی ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری بۆمبی ده‌ریاییه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له گه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا به خاكی ئێران بگرێت، سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كه ده‌رییانه‌یشی ئێران هه‌یه‌تی دروستكراوی كۆماری چینی میلیین، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ به هێرشبه‌ری وشكایی و ده‌ریایی به شوورای به‌رگری ئێران تێكبشكێنێت، چونكه ده‌توانێ دوو هه‌زار و 182 كیلۆمه‌تر دوور مووشه‌ك بهاوێژێ و ئامانج بپێكی، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكا له كه‌ناراوی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ته‌نیا 480 كیلۆمه‌تر له خاكی ئێرانه‌وه دوور ده‌بێت.
پێنجه‌م: چه‌كی لیزه‌ر، سیسته‌می لیزه‌ری ئه‌مه‌ریكی ده‌توانێ له خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر گه‌وره‌ترین گورز له دوژمن بوه‌شێنێت، ئێسته‌یش به‌رده‌وام ئه‌و چه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌ره‌و پێش ده‌برێت، به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا له‌م دواییه سیسته‌مێكی تری لیزه‌ری پێشكه‌وتووی به‌رهه‌م هێناوه و هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا به‌مجۆره چه‌كه پێشكه‌وتووه پڕچه‌ك ككراون، ئه‌مه وا ده‌كات، كه هێزه‌كانی ئێران بكات به خۆڵه‌مێش و به ته‌واوی وێران و په‌رته‌وازه‌یان بكات و به ئاسانی بتوانێ بچێته ناو خاكی ئێران و ده‌ست به ڕاماڵینی هێزه‌كانی ئێران بكات.