كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی ساز ده‌كات و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كه تێیدا چه‌ندان چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ندان سیمینار و كۆڕی شیعری ساز ده‌كرێت.
بابه‌كر دڕه‌یی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ئه‌مرۆ هه‌ینی سێى ئایار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی سه‌ربه‌خۆیه و سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌كانه له هه‌ولێر و ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی هه‌یه و بڕیاره سبه‌ینێ ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی له شاری سلێمانی ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و چالاكی جۆراوجۆر له بواری پێشانگا و كۆڕ و شیعر ئه‌نجام ده‌درێت و خه‌ڵات دابه‌ش ده‌كرێت.
زیاتر گوتى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی له لایه‌ن كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ده‌عوه‌تی ئه‌و ڤیستیڤاڵه كراوه و خه‌ڵات دابه‌ش ده‌كه‌ین و چالاكیمان ده‌بێت.
یه‌كه‌م ڕۆژی ڤیستیڤاڵه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به پێشانگای ده‌ستی و پێدانی خه‌ڵات و به چه‌ند شوێنێك هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك كتێب و چالاكی كوولتوری و زانستی و چالاكی منداڵان و وێنه‌كێشان و نمایشی فیلیم و فیلیمی منداڵان و دواتر كۆڕێكی شیعری بۆ هه‌ریه‌كه له كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د و دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی و ته‌لعه‌ت تاهیر ئه‌نجام ده‌درێت.
رۆژی دووه‌می ڤیستیڤاڵه‌كه چه‌ند سیمینارێك پێشكه‌ش ده‌كرێن و دواتر ئاماری خوێندنه‌وه‌ی كتێب له كتێبخانه‌ی گشتی و كیێبخانه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی