له شارى هه‌ولێر چه‌ندان سه‌نته‌ر و ناوه‌ندى جوانكارى سه‌رقاڵى دروستكردنى تاتۆن و ژماره‌یه‌كى زۆر له كچان و كوڕان به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى تاتۆى جۆراوجۆر، روو له‌و سه‌نته‌رانه ده‌كه‌ن، ئێسته خواست له‌سه‌ر تاتۆ له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ڵكشاوه و پزیشكانیش هۆشدارى له زیانه‌كانى ده‌ده‌ن.
نه‌سرین یاوه‌رى ته‌مه‌ن 23 ساڵ و خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ئه‌و خاوه‌نى یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانى تاتۆیه له شارى هه‌ولێر و باس له خواستى گه‌نجان بۆ دروستكردنى تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌كات.
یاوه‌رى به "وشه" ده‌ڵێ، "دروستكردنى تاتۆ كولتوورێكه، گه‌نجان بۆ جوانكارى و به‌خشینى چێژێك تاتۆ ده‌كه‌ن".
یاوه‌رى باس له‌وه ده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌سازى سه‌ر جه‌سته كاتى ده‌وێت، بۆیه له ڕۆژێكدا ده‌توانن تاتۆ بۆ ته‌نیا چوار تا پێنج كه‌س بكه‌ن و نرخى هه‌ر تاتۆیه‌ك له نێوان 100 تا 300 دۆلار ده‌بێت.
ئه‌و ده‌ڵێ، "كه‌م كه‌س هه‌یه له تاتۆكردن په‌شیمان ببێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ى پێشتر تاتۆیه‌كیان كردووه، دووباره دێنه‌وه بۆ گۆڕینى جۆر و نه‌خشه‌ى تاتۆكه‌یان، ئێمه‌ش به مه‌رهه‌م و ماده‌ى تایبه‌ت تاتۆ كۆنه‌كه بزر ده‌كه‌ین".
كچان و كوڕان هاوشێوه‌ى یه‌كتر روو له سه‌نته‌ره‌كانى تاتۆ ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك له‌وان شوێنێكى جه‌سته‌ى تاتۆ ده‌كات، پشت یان سنگ یان قۆڵ و باسك یان هه‌ندێك شوێنى هه‌ستیار له‌لاى كچه‌كان وه‌ك خاوه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌ى تاتۆ ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێ، "هه‌ندێك له ژنان شوێنى هه‌ستیاریان تاتۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى هاوسه‌ره‌كانیان بجووڵێنن".
هێرۆ عزه‌دین كچێكى ته‌مه‌نى 21 ساڵه و له سه‌نته‌ره‌كه‌ى یاوه‌رى خه‌ریكى تاتۆیه، ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "تاتۆ شتێكى جوانه و به‌شێكه له ئێكسسواراتى ئافره‌ت"، ئه‌و كه ده‌ست و ملى به دوو تاتۆ نه‌خشاندووه، ده‌ڵێ، "تاتۆ چێژ به به‌رامبه‌ریش ده‌به‌خشێت".
یه‌كێكى تر له‌و ئافره‌تانه‌ى له سه‌نته‌ره‌كه‌دا تاتۆى بۆ دروست ده‌كرێت، ده‌ڵێ "له‌سه‌ر خواستى ده‌ستگیرانه‌كه‌م تاتۆ دروست ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ش چێژى پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌و به‌لایه‌وه جوانه و منیش دڵم پێى خۆش ده‌بێت".
كچه‌كان زیاتر له‌و سه‌نته‌رانه تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن كه خاوه‌نه‌كه‌ى ژنه و كه‌متر روو له‌و سه‌نته‌رانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
توانا عه‌لى خاوه‌ن سه‌نته‌رى تاتۆ له هه‌ولێر بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "زیاتر كوڕان روو له‌لاى ئێمه ده‌كه‌ن، رۆژانه تاتۆ بۆ پێنج تا حه‌وت كه‌س ده‌كه‌ین. هه‌ندێك جاریش كچان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر حه‌زیان به دروستكردنى ئه‌ستێره و نه‌خشى ناسك هه‌یه".
ئه‌و له‌باره‌ى مۆڵه‌تى كاركردنیانه‌وه ده‌ڵێ، "ئێمه مۆڵه‌تمان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌رگرتووه".
"زۆرجار له كوردستان تاتۆكردن به‌مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشانی به‌رامبه‌ر به‌كار دێت، به‌تایبه‌ت له‌ناو كچان و كوڕانیش زۆرجار بۆ جۆرێك له خۆده‌رخستن و خۆنیشاندان به‌كار دێت، به‌مه‌به‌ستی جیاواز ده‌ركه‌وتن له‌ناو كه‌سانی تردا"، له‌تیف حوسێن توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی واى گوت.
د. ئازاد مه‌نتك پسپۆڕى هه‌ناو و دڵ بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، ده‌زگه‌ى خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مه‌ریكى زیاتر له 50 جۆر ره‌نگى بۆ تاتۆ تاقی كردووه‌ته‌وه كه بۆ به‌كارهێنانى ده‌ره‌كى و سه‌ر پێست مه‌ترسییان نییه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "گرنگترین ئه‌و كێشه و نه‌خۆشییانه‌ی له ئه‌نجامی تاتۆكردن دروست ده‌بێت، بریتیین له: تێكچوونی پێكهاته‌ی پێست و دروستبوونی گرێ، تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان وه‌ك ئایدز و هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری Bو C ، هه‌روه‌ها له كاتی ئه‌نجامدانی پشكنینی تیشكی له‌ره‌له‌ری موگناتیسی، ده‌بێته هۆی ئه‌ستووری و سووتانی شوینی تاتۆكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ره‌كه‌بی تاتۆ چه‌ند كانزایه‌ك له پێكهاته‌كه‌یه‌ندا هه‌یه و له‌گه‌ل ئه‌و شه‌پۆله موگناتیسییانه‌ی تیشكه‌كه كارلێك ده‌كه‌ن".
پێ ده‌چێت حاڵه‌ته هه‌ره مه‌ترسیداره‌كه تووشبوون به ڤایرۆسى جگه‌ر بێت كه به‌گوته‌ى ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه، به‌رێژه‌ى 25%ى تووشبووانى ڤایرۆسى جگه‌ر، نه‌خۆشییه‌كه‌یان بۆ درێژخایه‌ن ده‌گۆڕێت و به‌رێژه‌ى 20%ى هه‌ڵگرانى ڤایرۆسه‌كه تووشى "به مۆمبوونى جگه‌ر" و "شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر" ده‌بنه‌وه.
له كانوونى یه‌كه‌مى 2013دا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بڕیاریان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى سه‌نته‌ره‌كانى تاتۆ و كوتان و كه‌ڵه‌شاخ ده‌ركرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیى خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت بڕیاره‌كه وه‌ك خۆى جێبه‌جێ نه‌كراوه.
زیاد عوسمان یاریده‌ده‌ری پاراستنی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی ته‌ندروستیی هه‌ولێر بۆ "وشه "ی دووپات كرده‌وه، "له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان مۆڵه‌ت به هیچ سه‌نته‌ریك به ناوی تاتۆ نه‌دراوه، سه‌نته‌ری تاتۆ له ئێسته‌دا نییه و ته‌نیا سه‌نته‌ری جوانكاریمان هه‌یه كه به‌سه‌رپه‌رشتی پزیشكی پێست به‌ڕێوه ده‌برێن".
زیاتر ده‌ڵێ، "هه‌ر كه‌سێك سه‌نته‌ری تایبه‌ت به تاتۆ بكاته‌وه، ده‌بێ مۆڵه‌تى له سه‌ندیكاى پزیشكان پێ درابێت و پزیشكى پێست سه‌رپه‌رشتى بكات، هه‌رچه‌ند پێشتر بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنیان درابوو، به‌ڵام بووه هۆى خراپى و كاركردنى بێ مۆڵه‌ت و ناته‌ندروستى شوێنه‌كان"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه.
وشه/ هه‌ولێر- سه‌روین شێخانى