به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگادنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن شاره‌زایانی میكانیكییه‌وه باشترینیان دیاری كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
jdpower" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له ركابه‌ری نێوان تۆیۆتا ئه‌ڤه‌لۆن و نیسان ئاڵتیما ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌ندازیاران و شاره‌زایانی بواری میكانیكی هه‌ڵسه‌نگاندی بۆ هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه كردووه كه مۆدێله‌كه‌یان 2019 و به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان باشترینیان دیاری كراوه.
له ماڵپه‌ڕه‌كه دا هاتووه كه نیسان ئاڵتیما تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بریتییه له "بزوێنه‌ری 2.5 لیتری، تانكی به‌نزینه‌كه‌ی 33 گالۆن هه‌ڵده‌گرێت، هێزی 182 ئه‌سپی هه‌یه و دیزاینێك كه زۆر ناوازه و جوانه".
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه تۆیۆتا ئه‌ڤه‌لۆن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بریتییه له "هاوشێوه‌ی ئاڵتیما ئه‌ڤه‌لۆن بزوێنه‌ری 2.5 لیتری، به‌ڵام تانكی به‌نزینه‌كه‌ی 43 گالۆن هه‌ڵده‌گرێت، هه‌روه‌ها هێزه‌كه‌ی زیاتر كه 215 ئه‌سپی تێپه‌ڕاندووه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جوانترین دیزاین له دنیادا بۆ ئۆتۆمبێلی سیدان ئه‌ڤه‌لۆنه".
ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه كه چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌ن لێنێوانیاندا وه‌ك "به‌رزی ئۆتۆمبێله‌كه، شوێنی دانیشتنیان و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ساده"، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان شاره‌زایان "ئه‌ڤه‌لۆن" به باشتر داده‌نێن.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه له 28ی ئابی ساڵی 1937 دامه‌زراوه.