ڕۆمانێك بۆ ناشیرینكردنی كورد..
سدیق سه‌عید ڕواندزی
نه‌یارانی كورد به‌درێژایی مێژوو، له‌پاڵ چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جینۆساید و داگیركردنی خاك و نیشتمانی ئێمه‌دا، هه‌وڵی شێواندن و بێبه‌هاكردنی فه‌رهه‌نگ و كولتووری نهتهوهیشیمانیان داوه، كه به‌شێكه له ڕابردوو، له مێژوومان. ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یانتوانیبێت كورد له‌و ڕێیه‌وه بسڕنه‌وه، ئه‌وا مه‌به‌ستیان بووه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دواكه‌وتوو، نه‌زان، بێ‌ئاگا له دنیا، بێ مێژوو و فه‌رهه‌نگ پێناسه‌مان بكه‌ن. مێژووی لاپه‌ڕه‌ی نه‌یاره‌كانی كوردیش به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردی‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، پڕن له‌و وێنانه.
ئه‌ركی ئێمه‌یه ئه‌و وێنانه له ڕه‌گه‌وه بسڕینه‌وه و كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، نیشانی ئه‌وانی تری بده‌ین. نه‌ك به چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك كتێب ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و مێژووه ناشیرینه‌ی دوژمنان ده‌یانه‌وێت، تۆختر بكه‌ینه‌وه به‌سه‌ر خۆماندا. هه‌ر ئه‌مه‌یش ئامانجی هه‌میشه‌یی نه‌یاره‌كانمان بووه.
ڕۆمانی "په‌ناهه‌نده‌یه‌ك له هه‌ولێره‌وه بۆ ئه‌مستردام" یه‌كێكه له‌و ڕۆمانانه‌ی ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و ناساندنه‌ی سه‌ره‌وه. من كاتێ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه بوومه‌وه، ده‌ستبه‌جێ و یه‌كڕاست ئه‌و پرسیاره‌م به خه‌یاڵدا هات كه بۆچی ڕۆماننووسێكی سووری (نازانم عه‌ره‌به یا نا چونكه وه‌رگێڕ هیچ ئاماژه‌یه‌كی پێ نه‌داوه) دێت و باز به‌سه‌ر ملیۆنان عه‌ره‌بی دواكه‌وتووی سۆماڵی، جیبۆتی، سوودانی و میسری ده‌دات و هه‌ولێرییه‌ك و كوردێك ده‌كاته پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌ی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ئاسایی وه‌ك تیمه‌یه‌كی نووسینی ڕۆمان ببینین، به‌ڵام پرسیارێكی تر دێته ئاراوه، بۆچی ڕۆماننووس ئه‌و هه‌موو خه‌سڵه‌ته مرۆیی و شۆڕشگێڕیی و لێبورده‌ییه نابینێت كه كورد هه‌یانه و دێت وه‌ك دز، قاچاخچی تلیاك، تینووی ناوگه‌ڵی ژن، نه‌زان و گه‌مژه، چه‌ندان وێناكردنی تری نه‌رێنی نیشان ده‌دات؟
بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌وه ئاسانتره پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردن و بیركردنه‌وه بێت، چونكه ده‌یه‌وێت كورد به سووكی و ناشیرینی پێشانی دنیای ده‌ره‌وه به‌گشتی و عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی بدات، له ڕێی ئه‌و ڕۆمانه‌وه. ئه‌میش له په‌راوێزی هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییانه‌ی داویه‌تیه پاڵ پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌ی كه كوردێكی هه‌ولێرییه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕۆمانه، باسی هه‌ولێرییه‌ك ده‌كات كه ناوی (سه‌باح خه‌لیل)ـه. سه‌باح كه‌ڵكه‌ڵه‌ی چوونه هه‌نده‌ران، له ڕێی گێڕانه‌وه‌كانی حاجی كه به‌ر له ئه‌و له ده‌ره‌وه بووه، له مێشكی ده‌دات. تا چه‌ند گه‌ڵایه‌ك /سه‌د دۆلاری/ له باوكی وه‌رده‌گرێت و سه‌ره‌نجام به‌ڕێی قاچاخی نێوان توركیا و بولگاریا و ئه‌ڵمانیا، ده‌گاته هۆڵه‌ندای خاكی نه‌وی.
سه‌باح ده‌رچووی زانكۆی (سه‌ڵاحه‌دینه نه‌ك هه‌ولێر وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆماننووس كه‌وتووه‌ته ئه‌و هه‌ڵه‌وه) به‌شی زمانی ئینگلیزی ته‌واو كردووه. كه ده‌چێته هه‌نده‌ران، له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی خوێندن و زانست و زانیاریی بێت، یا له خه‌می نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌یدا بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له خه‌می خۆی و خه‌ونی سێكسیدایه.
دیاره ڕۆماننووس به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌و ڕۆڵه‌ی به سه‌باح خه‌لیل نه‌وه‌ی میدیاكان خۆی گوته‌نی داوه. ئه‌گه‌رنا ڕێی تێناچێت كه‌سێك زمانی ئینگلیزی بزانێت، كه‌چی هێنده ساوێلكه و گه‌مژه‌و نه‌زان بێت. سه‌باح خه‌لیل وه‌ك كوردی دۆنه‌دیو كه ده‌چێته هه‌نده‌ران، یه‌كه‌م شت چاوی له ژنه. بۆیه هه‌ركێ ده‌بینێت ئاره‌زوو ده‌كات له‌گه‌ڵی جووت بێت. سه‌باح ده‌مێك حه‌ز له (كاندی) كۆدیڤواری ده‌كات و ده‌مێك له (تی ی‌و)ی چینی و ده‌مێك له (یاسه‌مینی)ی كوردی ڕۆژهه‌ڵات و ده‌مێك له (ژنه قه‌ڵه‌وه ئهرمهنییهكه) و ده‌مێك له (ئانكای) هۆڵه‌ندی و ده‌مێك له (سالی) هه‌نگاری و ده‌مێك له (تن تن)ی میانمار و ده‌مێك له (نوور)ی عێراقی و ده‌یانی تریش. نازانم سه‌باح مرۆڤه یا ئاژه‌ڵ؟ ئه‌رێ كورده په‌ناهه‌نده‌كان هیچ خه‌م و ناسۆریی و غوربهتییهكیان نییه ته‌نیا خه‌می سێكس نه‌بێت؟
ڕۆماننووس له به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی كوردی نه‌وه‌ی میدیاكان چ مه‌به‌ستێكی هه‌یه؟ جگه له سووكایه‌تیی و ناشیرینكردنی كورد له ڕێی ڕۆمانه بێ ماناكه‌یه‌وه؟
سه‌باح كه ئینگلیزی ده‌زانێت، بۆچی له كه‌مپ وه‌ك گورگێكی برسی ده‌ڕوانێته سمتی ژنان و ناچێ بۆ نموونه ببێت به وه‌رگێڕ؟ ئایا ناتوانێت؟ وه‌لێ چونكه ڕۆماننووس مه‌به‌ستی بووه به ئه‌نقه‌ست ئه‌و ڕۆڵه به كوردێك و نه‌وه‌ی مادێك وازی بكات، ئیتر هاتووه ئه‌مانه و ده‌یان سیفه‌تی ناشیرینی تری داوه‌ته پاڵ سه‌باح خه‌لیلی هه‌ولێری و كوردیش، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به دنیا بڵێت ئه‌مه‌یه كورد. ئه‌مانه‌ن ده‌رچووی زانكۆیان و ئینگلیزیزانهكانیان. ئه‌وكات خوێنه‌ر ده‌پرسێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن بڕوانامه و ده‌رچووی زانكۆیان به‌م شێوه‌یه بێت، ده‌بێ نهخوێندهوارهكانیان چۆن بن؟
ڕۆماننووس سه‌باح خه‌لیل وه‌ك كه‌سێكی نه‌زان، نه‌دیوبدی، دواكه‌وتوو، ساویلكه، هیچ نه‌زان، بێ ئامانج له ژیان و چه‌ندان شێوه‌ی تر نیشان ده‌دات. بۆ نموونه: كورده‌كان كه به ئازایه‌تی و مێرخاسی ده‌ناسرێنه‌وه، كه‌چی سه‌باح هه‌ولێری له ئه‌ڵمانیا له جه‌زائیری و سۆماڵییه‌كان ده‌ترسێت.
سه‌باح پهناههندهیهكه، كاره‌كته‌رێكی كۆمیدی و گاڵته‌جاریی هه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ڕۆماننووس به مه‌به‌ست كردوونی. ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌بێت ده‌رچووی زانكۆ و ئینگلیزیزان كه ملیۆنان كه‌س خۆزگه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و زمانه بزانن، هێنده ساوێلكه و گه‌مژانه بژیت؟. ئه‌و خه‌سڵه‌تانه ئه‌گه‌ر هی نه‌خوێنده‌وار و كوردێكی خێڵه‌كی و دواكه‌وتوو بووایه، ڕه‌نگه بۆ من جێی پرسیار و له‌سه‌روه‌ستان نه‌بووایه، به‌ڵام كاتێ ڕۆماننووس دێت به مه‌رامێكی سیاسی و به‌دیدێكی شۆڤێنی له‌پێناو سووككردنی كورد، خوێنده‌وار و ده‌رچووی زانكۆیهكمان ده‌كاته پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌ی، ئه‌وكاته مافی خۆمانه ئه‌و دیده شۆڤێنی و پان عه‌ره‌بیزمه ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه.
ڕۆماننووس له په‌راوێزی ناساندنی سه‌باح، كورده‌كان ده‌كاته نیشانه. بۆیه سه‌باح لێره‌دا نوێنه‌رایه‌تی خۆی ناكات وه‌ك مرۆڤێك، به‌ڵكو گوزارشته له هه‌موو كوردێك. لێره‌دا ئێمه ئاماژه به به‌شێك له‌و خه‌سڵه‌تانه ده‌كه‌ین كه ڕۆماننووس داونێتیه پاڵ سه‌باح. وه‌ك:
*لاپه‌ڕه 38 نووسیویه‌تی: (من ڕقم له ئه‌فریقی و ڕهشپێستهكانه). بۆچی كوردێك ڕقی له ڕه‌نگی ڕه‌ش بێت؟.
*لاپه‌ڕه 50 نووسیویه‌تی: (سه‌باح هیچی له‌باره‌ی هه‌ڤاڵی ئێزیدی نه‌ده‌زانی جگه له شهیتاندۆستی. ئه‌وان شه‌یتان ده‌په‌رستن) ئه‌م تێڕوانینه‌ی ڕۆماننووس داویه‌تیه پاڵ سه‌باح، هه‌مان تێڕوانینی داعشییهكانه. داعش ئێزیدییه‌كان به شه‌یتانپه‌رست ده‌بینن. واته كورد و داعش وه‌ك یه‌كن و هاوشێوه‌ی یه‌كتر بیر ده‌كه‌نه‌وه.
*لاپه‌ڕه 62 نووسیویه‌تی:(من له پێشمه‌رگه ده‌ترسم).
*لاپه‌ڕه 75 نووسیویه‌تی: (سه‌باح خه‌لیلی ترسنۆك).
*لاپه‌ڕه 88 نووسیویه‌تی: (سه‌باح خه‌لیل ده‌ڵێت خۆزگه‌م ده‌خواست سۆماڵی و ئه‌فغانی و عێراقی بوومایه) سه‌رنج بده‌ن، ناڵێت خۆزگه‌ی ده‌خواست ژاپۆنی و كۆری بووایه، چونكه ئه‌وان پێشكه‌وتوون. ده‌یه‌وێت پێشانی بدات كه كورد ئه‌وه‌نده دواكه‌وتوون، خۆزگه به دواكه‌وتوویی زیاتریش ده‌خوازن.
*لاپه‌ڕه 90 نووسیویه‌تی: (ماوه‌یه‌كه گه‌یشتووه‌ته هۆڵه‌ندا خه‌ونی ئه‌وروپای سێكس و ژنی دابوو به كۆڵیا). واته مه‌به‌ستی سه‌باحی كورد و هه‌ولێرییه كه بۆ ژن ده‌چێته ئه‌وروپا نه‌ك زانست و فێربوون.
*لاپه‌ڕه 106 نووسیویه‌تی: (سه‌باح خه‌لیلی نوێنه‌ری میدیاكان شه‌ره‌فی پاككردنه‌وه‌ی پیسایی خۆیانیان پێ به‌خشیت).
*لاپه‌ڕه 121 نووسیویه‌تی: (سه‌باح حه‌زی ده‌كرد بچێته لای هه‌موو ژنه‌كان و شتاقیان نه‌بوێرێت).
*له لاپه‌ڕه 127دا ڕۆماننووسی قین له دڵ به‌شێوه‌یه‌ك باسی سه‌باح ده‌كات، كه من وه‌ك كوردێك له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌ره‌گرافه هه‌ستم به شه‌رمه‌زاری و شكاندنه‌وه كرد.
*لاپه‌ڕه 131 نووسیویه‌تی: (سه‌باح خه‌لیل ده‌ڵێت ئه‌م پیاوه جه‌زائیرییه ئاقڵه). بێگومان چونكه عه‌ره‌به بۆیه ئاقڵه.
*لاپه‌ڕه 155 نووسیویه‌تی: (من سه‌باح خه‌لیل خه‌ڵكی عێراقم).
*لاپه‌ڕه 169 نووسیویه‌تی: (ئه‌بو جۆرجی میسری له بنه‌ڕه‌تدا كوردی عێراقه، به‌ڵام خۆی كردووه‌ته قیبتی میسری) سه‌یری ئه‌و سووكایه‌تییه بكه‌ن، بۆچی عه‌ره‌بێك خۆی ناكاته قیبتی له ڕۆمانه‌كه؟ مه‌گه‌ر قیبتییه‌كان له میسری عه‌ره‌بی ناژین؟.
*لاپه‌ڕه 169 نووسیویه‌تی: (حه‌سه‌نی عێراقی به ئهبوجۆرج ده‌ڵێت منداڵه زۆڵهكانت (واته حه‌رامزاده و بیژی) له شه‌قامه‌كانی ئێمه كۆ بكه‌وه‌ره و بۆ كوردستانیان به‌ره‌وه). سه‌رنج بده‌ن خوێنه‌ری به‌ڕێز، نووسه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بو جۆرج ده‌باته‌وه سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد، چۆن شكۆی ده‌شكێنێ به ده‌ستی حه‌سه‌نی عه‌ره‌ب و عێراقی. واته منداڵه‌كانی له‌وانن.
*لاپه‌ڕه 178 نووسیویه‌تی: (چوار په‌نابه‌ری كورد به ڕۆژی ڕووناك دزیان ده‌كرد. پاسكیلیان له وێستگه‌ی پاس و میترۆ ده‌دزی).
*لاپه‌ڕه 182 نووسیویه‌تی: (ئه‌وانه، مه‌به‌ستی كورده‌كانه حه‌شیش له ئه‌ڵمانیاوه ده‌به‌نه به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا). وا دیاره ڕۆماننووس دڵی به‌وه‌نده ئاوی نه‌خواردووه‌ته‌وه كه كورده‌كان وه‌ك دز نیشان بدات، ئه‌مجاره‌یان دوورتریش ده‌ڕوات و ده‌یانكات به قاچاخچی تلیاك و حه‌شیش، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد (كۆڵۆمبی و مه‌كسیكی) بن و مه‌زرای حه‌شیشه‌یان هه‌بێت!.
*لاپه‌ڕه 183 نووسیویه‌تی: (كابرای جۆرجیایی وه‌ك كورده‌كان پاسكیلی ده‌دزی، به‌ڵام ئه‌ویان نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوو). ڕۆماننووس كه‌سێكی تر دزی بكات، پاساو بۆ دزییه‌كه‌ی دێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ كورده‌كان نا، ئایا نه‌یده‌توانی بڵێ ئه‌و كوردانه‌ش نه‌خۆشی ده‌روونییان هه‌بوو؟ بێگومان ده‌یتوانی.
* لاپه‌ڕه 207 نووسیویه‌تی: (سه‌باح تا ئێسته‌یش به‌و ئومێده‌وه هاتوچۆی دیسكۆ ده‌كات ژنێكی ده‌ست بكه‌وێ، هه‌ر ژنێك قه‌ڵه‌و بێ لاواز بێ، نه‌خۆش بێ و پیر بێ).
*لاپه‌ڕه 210 نووسیویه‌تی: (حه‌سه‌نی عێراقی به سه‌باحی كورد ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ره‌فه به‌ده‌ست دێنیت و ده‌بیه مه‌سیحی له‌پێناو ئیقامه). نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه نه‌ك ته‌نیا شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵكو شوناسی ئاینی كورده‌كانیشی ڕووشاندووه. ئه‌گه‌رنا حه‌سه‌ن بۆچی خۆی نابێته مه‌سیحی و ئه‌و داوایه له سه‌باح ده‌كات؟.
*لاپه‌ڕه 228 نووسیویه‌تی: (سه‌باح گوتی چه‌ند جارێك تابلۆكه‌م خوێنده‌وه تا بزانم چ ده‌گه‌یه‌نێ). له كاتێكدا سه‌باح ده‌رچووی به‌شی ئینگلیزییه، كه‌چی له مانای وشه‌یه‌كی ئینگلیزی ناگات.
هه‌ڵبه‌ته ڕۆماننووس دوای ئه‌وه‌ی هه‌رچی دیسكۆخانه و كووچه و شه‌قامه‌كانی پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا هه‌یه به سه‌باح تهی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك دۆڕاو و نه‌زان و شكستخواردوویه‌ك، ده‌یكاته سینه‌ما له ئه‌وروپا و له‌به‌رچاوی هه‌زاران په‌ناهه‌نده‌ی تر، ئیتر دیپۆرتی كوردستانی ده‌كاته‌وه. له كاتێكدا باوك و خێزانه‌كه‌ی له كوردستان چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون سه‌باح ببێت به شتێك.
ڕۆماننووس ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه به خوێنه‌رانی ڕۆمانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێ كه ئه‌مه‌یه كورد. دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته ئه‌وروپا، له‌بری ئه‌وه‌ی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌دنیا بناسێنێت، له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی عیلم و مه‌عریفه بێت، به دوای ژنانه‌وه‌یه. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنانه نه‌خۆش و پیر و پهكهوتهش بن. شایه‌نی باسكردنه ڕۆماننووس باسی ده‌یان په‌نابه‌ری تری دنیا ده‌كات، باسی سۆماڵی، ساحل عاجی، گانایی، میسری، جه‌زائیری، مه‌غریبی، ئه‌فغانی، تبتی، چیچانی، جۆرجی، ئه‌رمه‌نی، ڕووسی، هه‌نگاری و ده‌یان وڵاتی تریش ده‌كات، به‌ڵام هیچ په‌نابه‌رێكی وه‌ك سه‌باح هه‌ولێری و كورد، سووك و ڕیسوا و ناشیرین وه‌سف نه‌كردووه.
دواجار من نازانم به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه، چ خزمه‌تێك به خوێنه‌ری كورد كراوه. كه‌س هه‌یه ڕۆمانێك وه‌ربگێڕێت سه‌رتاپا سووكایه‌تی بێ به نه‌ته‌وه‌كه‌ی؟ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری تۆ ئاگاداری گه‌ڕه‌لاوژه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی؟ هیوادارم ئاگادار نه‌بی. چونكه ئه‌گه‌ر ئاگاداربی عوزر له قه‌باحه‌ت گه‌وره‌تره.
*په‌راوێز: ناوی كتێب (په‌ناهه‌نده‌یه‌ك له هه‌ولێره‌وه بۆئهمستردام)/ نووسینی (تاڵیب ئیبراهیم) / وه‌رگێڕانی (حه‌مه‌كه‌ریم عارف) بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌زگه‌ی جه‌مال عیرفان 2018.