گۆرانیبێژى لاوى كورد میران بورهان له پێگهى تایبهتى خۆى له یوتیوب سروودی پێشوازی مانگی ڕەمەزانی گوتووەتەوە و پێشکەش بە هەموو موسوڵمانانی کردووە وهك خۆى ئاماژهى پێ كردووه.
سروودی "بهخێر هاتى" تایبەتە بە مانگی ڕەمەزان و لە دەستپێکی ئەم مانگەدا وەکو پێشوازییەك دەگوترێت و موسوڵمانان لە ڕێگەیەوە خۆشحاڵی خۆیان بە هاتنی مانگی ڕەمەزان دەردەبڕن.
میران بوورهان بەشێکی ئەم سروودەی گوتووەتەوە و لە یوتیوب بڵاوی کردووەتەوە و لەبارەیەوە نووسیویهتى، "دیاریەکی بچووکی منە پێشکەش بە هەموو موسوڵمانان بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان".
میران بورهان ساڵی 1985 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، یەکەم بەرهەمی بە ناوی "نەگۆڕاوم" ساڵی 2017 بڵاو کردووەتەوە، چەندان بەرهەمی هونەریی تایبەت بە خۆیی هەیە.