دۆج چالێنجه‌ری 2019 شۆكتان ده‌كات


كۆمپانیای دۆجی ئه‌مه‌ریكی نوێترین به‌رهه‌می خۆی له‌ پێشانگاكانی ئه‌مه‌ریكا خسته‌ڕوو و ئه‌ویش دۆج چالێنجه‌ری مۆدێل تازه‌یه‌ كه‌ دیزاین و هێزه‌كه‌ی شۆكتان ده‌كات. 

ماڵپه‌ڕی "caricos" هه‌واڵێكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا باس له‌ كۆمپانیای دۆج ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، دۆج بۆ مانگی ئایاری ئه‌م ساڵ، تازه‌ترین ئۆتۆمبێل له‌ جۆری "چالێنجه‌ر ئێس ئاڕ تی" نمایش كرد، ئه‌وه‌یش گوتوه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه‌ هه‌مووان شۆك ده‌كات.

بۆیه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ دۆج روونكردنه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و دیزاینێكی جیاواز و زۆر جوانی بۆ داناوه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ كه‌ ببێته‌ جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی له‌ دنیادا.

جگه‌ له‌وه‌ش كۆمپانیاكه‌ خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سپۆرت كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ تایبه‌تبێت به‌ گه‌نجان، هێزێكی زۆری بۆ داناوه‌‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 305 ئه‌سپ و بزوێنه‌رێكی 6.2ی له‌سه‌ره‌ و جۆره‌كه‌یشی "SRT"یه‌.

دۆج یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا به‌ناوی "جۆن فرانسیس دۆج و هۆرێس ئیگن دۆج" له‌ ساڵی 1900 دامه‌زراوه‌، هه‌روه‌ها ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ "ئوبڕۆن هیڵزه‌" له‌ ئه‌مه‌ریكا، ئێسته‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ساڵانه‌ داهاتێكی یه‌كجار زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆر فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانیه‌وه‌یه‌تی.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:08:36:07/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 241 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌