نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پڕۆگرامێكیان دامه‌زراندووه، به‌هۆیه‌وه ده‌توانن هه‌ر كه‌س گومانیان لێی هه‌بێ شوێنپێی هه‌ڵبگرن و زانیاریی له‌سه‌ر كۆ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به پاراستنی مافه كه‌سێتییه‌كانی یاسای مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره له فڕۆكه‌خانه و بازگه سنوورییه‌كان دابنرێ.
پڕۆگرامه‌كه ناوی "go Travel"ی لێ نراوه، ده‌توانێ شیكردنه‌وه بۆ زانیارییه‌كانی گه‌شتیار بكات و شوێنپێی هه‌ڵبگرێ و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی ده‌چێ، هه‌موو زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌شتیارێك به‌كار ناهێنرێ و ته‌نیا ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه زانیاریان له‌سه‌ریان هه‌یه و گومانیان لێیانه.
هه‌ر وڵاتێك داوای پڕۆگرامه‌كه بكات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌پێشدا ڕاهێنان بۆ ئه‌و تیمه ده‌كات كه به‌كاری ده‌هێنن و سنووری بهكارهێنانهكهشیان بۆ دیاری ده‌كات، چونكه نابێ له چوارچێوه‌ی یاسایی ده‌ربچێ و ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی به‌سه‌ردا تاقی ده‌كه‌نه‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئاگه‌دار بكرێته‌وه.
ئه‌نتۆنیۆ گوتیریش ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌یه‌وه گوتی، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كه‌مین كاره‌كانی ئه‌وه‌یه سنوور بۆ ده‌ستی تیرۆر دابنێ، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران نه‌توانن سه‌قامگیریی وڵاتان تێك بده‌ن و باری ئاسایشی هاووڵاتییانیان بشێوێنن.