دواى سه‌ردانه‌كه‌ى مایك پۆمپیۆ بۆ عێراق، هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدى به دوو په‌یامى جیاواز باس له ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى پۆمپیۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، له كۆبوونه‌وه‌كان دووپات له سه‌ر پێوه‌ندى ستراتیجى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق كرایه‌وه، كه‌چى پۆمپیۆ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌ڵێ پێم راگه‌یاندوون ده‌بێت ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو هێزه‌كانى ئێمه بپارێزن.
شه‌وى رابردوو حه‌وتى ئایار، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكى كتوپڕ گه‌یشته به‌غدا و به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، له سه‌ردانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له عادل عه‌بدولمه‌هدى و به‌رهه‌م ساڵح و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى عێراقى كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ى پۆمپیۆ له كاتێكدایه كه پێوه‌ندى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران رۆژ له دواى رۆژ به‌ره‌و گرژى ده‌چێ و ته‌نانه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هێزى زیاترى ره‌وانه‌ى كه‌نداو كردووه، باس له ئه‌نجامدانى كرده‌ى سه‌ربازیش ده‌كرێ.
له‌باره‌ی ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى مایك پۆمپیۆ سه‌ره‌تا هیچ لایه‌نێك له ئه‌مه‌ریكا و عێراقه‌وه ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كرد، دواتر هه‌ریه‌كه له نووسینگه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدى به جیا دوو راگهیانراویان بڵاو كرده‌وه، هه‌ر چه‌نده راگهیانراوهكان جیا بوون یه‌كێكیان به‌ناوى نووسینگه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌ویتر به ناوى نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بڵاو كرایه‌وه، كه‌چى له ناوه‌ڕۆكدا یه‌ك بوون و تا ئاستێكى زۆر هاوشێوه‌ى یه‌كتر بوون.
له‌وانه له راگه‌یانراوه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى هاتووه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانێكى ستراتیجى گرنگى عێراقه و عێراق به‌رده‌وامه له سیاسه‌تى هاوسه‌نگى، دروستكردنى پردى دۆستایه‌تى و هاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوڕێیانى و دراوسێكانى له‌وانیش ئێران".
له په‌یامه‌كه‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆك كۆماریش هاتووه، به‌رهه‌م ساڵح له كۆبوونه‌وه‌كه "دووپاتى له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى ستراتیجى كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و عێراق پابه‌نده به دروستكردنى پردى دۆستایه‌تى و هاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوڕێ و دراوسێیه‌كانى كه یه‌كێكیان ئێرانه".
ده‌قه‌ى ئه‌م دوو په‌یامه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدى له
میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌وانه ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى هه‌ردوو ده‌قى به جیا بڵاو كردووه‌ته‌وه. وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌م دوو په‌یامه نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌یه‌كتر ده‌چن، به‌ڵكو وه‌ك كۆپى یه‌كترن.
به چاوپۆشین له هاوشێوه‌ى دوو په‌یامه‌كه‌ى عێراق، لێره‌دا پرسیارێك خۆى ده‌خاته‌ڕوو ئایا مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ى كه ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه هاتووه دووپات له‌سه‌ر پێوه‌ندى ستراتیجى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت ئه‌ى بۆچى هاتووه؟
خودى پۆمپیۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له ئاژانسى
فرانس پرێس و ئاژانسى
رۆیته‌رز دوو راپۆرتى گرنگیان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى پۆمپیۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و لێدوانانه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پۆمپیۆ دواى سه‌ردانه‌ى له ناكاوهكهى بۆ عێراق به رۆژنامه‌نووسانى داوه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى تێدا ئاشكرا كردووه.
به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى كه له ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه، مایك پۆمپیۆ ده‌ڵێ "له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه گرنگه عێراق هێزى خۆى بۆ پاراستنى ئه‌و ئهمهریكایانه گره‌نتی بكات كه له وڵاتى ئه‌وانه‌ن، ئه‌مه‌یش به شێوه‌یه‌كى شیاو بێت".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ "له‌و مه‌ترسییانه ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه كه تێبینمان كردووه، تا ئه‌وان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كى كارا پاراستنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئێمه نامانه‌وێ هیچ لایه‌نێك ده‌ست له‌كارى ئه‌وان وه‌ربده‌ن، هه‌ڵبه‌ته نابێت له‌ناو عێراق وڵاتێكى تر هێرش بكات".
هاوكات رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه حكوومه‌تى عێراقى لیستێكى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه ناوى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له خۆ ده‌گرێت. رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات هه‌ر به‌هۆى ئه‌م لیسته‌وه پێوه‌ندى نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدى و ئه‌مه‌ریكا باش نییه و ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك واده‌ى سه‌ردانى عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌مه‌ریكا دوا خراوه.
هه‌موو ئه‌و رۆژنامه و ئاژانسانهى ئه‌مڕۆ باسیان له سه‌ردانه‌كه‌ى پۆمپیۆ كردووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن پۆمپیۆ عێراقى له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه هه‌ر هێرشێك له عێراق بكرێته سه‌ر دیپلۆماتكار و سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا میلیشیا عێراقییه‌كانى سه‌ر به ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینه‌گه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیش له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" ده‌ڵێ، "ئامانجى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه ئه‌وه‌بوو به به‌غدا رابگه‌یه‌نێ هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌وا له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه به هێرشى ئه‌و میلیشیانه‌ى عێراق ده‌زانرێت كه باڵى ئێرانن".