پەرلەمانتارێكی شیعە: پشێوی هێزە بیانییەكان لە عێراق عەبادی دروستی كرد

:: PM:05:23:09/05/2019 ‌
پەرلەمانتارێكی بە بە فراكسیۆنی سادیقوون سەربە گرووپی "عەسائیب ئەهلولحەق" ئاماژە دەكات كە ئەو پشێویەی لە عێراق هەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی هێزی بیانی دەكەوێتە ئەستۆی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو. 

عودەی عەواد ئەمڕۆ پێنجشەم گوتی، ناكرێت هێزە بیانییەكان لە عێراق بمێننەوە و پێویستە خشتەیەك بۆ چوونەدەرەوەیان بە شێوەیەكی یاسایی دیاری بكرێت، دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو پشێوی هێزە بیانییەكانی لە عێراق دروست كردووە و پێویستە ئێستە ئەو پرسە چارەسەر بكرێت.

لای خۆیەوە ماركۆ رۆبیۆ سیناتۆر و ئەنجامی لیژنەی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا دوێنێ ئێوارە لە تویتێكدا باسی لە بوونی 50 هەزار سەربازی ئەمەریكا لە عێراق كرد و ئاماژەی كرد كە چەند گرووپێك لە عێراق هەن كە راستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە راهێنانیان پێ دەكرێت. بۆیە ئەگەر هێرش بكەنە سەر ئەو هێزانە بە هێرشی راستەوخۆ ئێرانی دەزانین.

شایەنی باسە بەم دواییە بەڵگەنامەیەك هاتە بڵاوكردنەوە لەلایەن بەشێك لە میدیاكانی عێراق كە نووسراوێكی نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە و باس لە بوونی زیاتر لە شەش هەزار سەربازی ئەمەریكا لە 2018 لە عێراق دەكات كە بەمەبەستی مەشق و راوێژكردن لێرەن و لە رێككەوتننی 2008ی چوارچێوەی ستراتیجیش هیچ ماوەیەك بۆ رۆیشتنیان دیاری نەكراوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل