دواى ماوەیەک لە بەرهەمهێنانی فیلمی هەنگاو، لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵێکی جیهانی لە شاری لەندەن نمایش دەکرێت.
مازین شێربەیانی دەرهێنەری فیلمی هەنگاو ئاماژەی بەوە دهكات، كه ئەمە دەبێتە دەیەمین فێستیڤاڵ کە تەنیا لە ماوەی چوار مانگدا فیلمەکە بەشداریی تێداکردوون و نمایشکراون، جگە لە نمایشکردنی لە چەندان فێستیڤاڵی جیهانی، تا ئێسته سێ خەڵاتی بەدەستهێناوە.
بهپێى ئهو راگهیاندراوهى دهست "وشه" كهوتووه، دیمەنەکانی فیلمی هەنگاو لە شاری کۆیە تۆمار کراون، ماوەی فیلمەکە 15 خولەکە و لەلایەن مازین شێربەیانییەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، ناسر حەسەن لە فیلمەکەدا وەک بەڕێوەبەری بەرهەم و وەک ئەکتەری سەرەکی بەشداریی کردووە.