ئهمڕۆ ههینى 10ى ئایار، له پێگهى تایبهتى خۆیانهوه له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووكهوه كونسڵخانەی ئەمهریكا لە هەولێر ڕای گەیاند، ساختەکاران بەردەوام لە کاردان و لە دوای دەرفەتی دزینی زانیارییە تایبەتیەکانت دەگەڕێن، هۆشداریش دەداتە هاووڵاتییان كە ئێسته چالاكن.
كونسڵخانەی ئەمهریكا لە هۆشدارییەكدا ڕای گەیاندووە، "ساختەکاران بەردەوام لە کاردان و لە دوای دەرفەتی دزینی زانیاریە تایبەتیەکانت دەگەڕێن، ساختەكاران بە تایبەت ئێسته چالاکن، چوونکە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی پڕۆگرامی ڤیزەی هەمەجۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکایە، کە بە ڤیزەی یانهسیب و پڕۆگرامی گرین کاردی ئەمهریکی ناسراوە، بۆیه تکایە لە بیرت بێت، ئەگەر داواکاریت بۆ ئەم پڕۆگرامە پێشکەش کردبوو، ئەوا ئاگاداربە هیچ کات بە پێوەندی تەلەفۆنی، نامە، یاخود ئیمێڵ لە ئەنجامی ناونووسینکەت ئاگادار ناکرێیتەوە، تەنها ڕێگا بۆ زانینی ئەنجامی ناونووسینەکەت سەردانکردنی وێبسایتی فەرمی پڕۆگرامەکەیە کە ئەمە لینکەکەیەتی https://dvlottery.state.gov/. "
لە كۆتایشدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتهوه و دەڵێت، "هەر شتێکی ترت بۆ هات بە تەلەفۆن، نامە یاخود ئیمێڵ ئەوا خۆتی لێ بەدور بگرە، ئەگەر وا نەکەیت، ئەوا دەبیتە قوربانی دەستی ساختەکاری".