دۆخی مووسڵ به نائومێدكردنی دانیشتووانه‌كه‌ی و تۆقاندنیان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و گۆڕینی دیمۆگرافی ئاماده ده‌كرێت. گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌ڵێت، داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه. شاره‌زایه‌كیش دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئێسته له مووسڵ چه‌ند ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی هه‌ن ده‌یانه‌وێ پارێزگاكه سه‌قامگیر نه‌بێت".
مووسڵ دوای ئه‌وه‌ی له حوزه‌یرانی 2014 داعش داگیری كرد و له 2018 ئازاد كرایه‌وه، بوو به وێنه و ئێسته‌یش دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژێر حووكمی سه‌ربازیدا ده‌ژین و ده‌یان میلیشیا ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه.
موزاحم حوێت گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، دۆخی مووسڵ زۆر سه‌خته، چونكه وه‌ك ده‌بینین رێكخراوی داعش له ده‌روازه‌كانی شاره‌كه و له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان وه‌ستاوه، ئێسته شانه نوستووه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی به‌عاج و حه‌زه‌ر هه‌ن و خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه و ده‌ستكردن به ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستین.
به‌گوته‌ی حوێت "به‌ر له چه‌ند رۆژێك ده‌ست به‌سه‌ر دوو پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو له‌لایه‌ن ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا گیرا و ده‌ركه‌وت دوو منداڵی سه‌ربه (به‌چكه‌شێرانی خه‌لافه‌ت)ن، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه كه داعش خه‌ریكی راهێنانه به منداڵ و كرده‌ی تیرۆریستیان پێ ده‌كات، واته مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه و ئێسته راگواستنێكی پێچه‌وانه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه".
وه‌ك ئه‌و گوته‌بێژه‌ی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ڵێ "دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان پاشه‌كشه‌ی كردووه، داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هێزه ته‌ناهییه‌كان توانای كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌یان نییه، جیا له چه‌ندان تاوان كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و دۆخه‌كه‌یان ته‌واو شێواندووه، چونكه ئه‌وان رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ناوخۆیش ده‌بنه‌وه و خۆیان به‌سه‌ر هاووڵاتییانیشدا ده‌سه‌پێنن و به‌رتیل و سه‌رانه‌یان لێ ده‌ستێنن، به‌تایبه‌تی بازرگان و خاوه‌نكار و كۆمپانیاكان، ئه‌وانه هه‌مووی له مووسڵدا هه‌یه".
"كێشه‌یه‌كی تری نوێی مووسڵ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، چه‌ند گرووپێك ده‌ركه‌وتوون ده‌یانه‌وێ دووبه‌ره‌كی له‌ناو شه‌قامی ئه‌و پارێزگایه دروست بكه‌ن كه میلیشیاكان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌وانه خه‌ڵكی ناو مووسڵن و داوا ده‌كه‌ن پارێزگار له مووسڵ بێت، كه‌چی عه‌ره‌بی ده‌وروبه‌ری مووسڵ داوا ده‌كه‌ن له‌وان بێت، بۆیه وه‌ك ده‌بینین شاره‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌كییه‌وه و له ده‌ستی خه‌ڵكی مووسڵ ده‌رچووه" حوێت وای گوت.
گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان روونی كرده‌وه، جیا له‌وانه پارتی كرێكارانی كوردستان له شنگال رۆڵێكی گه‌وره‌ی نه‌رێنی هه‌یه كه ئێسته زیاتر له 450 كه‌س له چیای شنگالن و زۆرینه‌یان له سه‌رانی رێكخراوی داعشن، ئه‌وان له سووریاوه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه گوازراونه‌ته‌وه و چوونه‌ته ریزه‌كانی په‌كه‌كه و ئێسته له‌وێ مه‌شق ده‌كه‌ن.
حوێت دووپاتی كرده‌وه كه ئێسته مووسڵ دووچاری پرۆسه‌ی به‌شیعه‌كردنی هاووڵاتییانی ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ژێر پاساوی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسییه‌كانی داعش و هه‌مووشی بۆ ره‌خساندنی ئاشكرای مووسڵه بۆ ئێران.
مووسڵ له مێژووی عێراقدا قووڵایی بڕیار و ئه‌قڵی پێكهاته‌ی سوننه بووه، ناوچه‌كه‌یشی ستراتیجییه و هه‌رسێ وڵاتی عێراق-سووریا-توركیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێ. بۆیه هه‌موو لایه‌ك چاوی له‌سه‌ریه‌تی زۆرترین پێگه‌ی هه‌بێ تێیدا.
لای خۆیه‌وه ره‌بیع جواری شاره‌زای ستراتیجی عێراقی له‌باره‌ی دۆخی مووسڵ، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وه‌ی ئێسته له مووسڵ هه‌یه، هه‌مان ئه‌و دۆخه‌یه پێش 2014 له پارێزگاكه هه‌بوو، ئه‌وكاته داعش هاته شاره‌كه و داگیری كرد، ئێسته دۆخی شاره‌كه له چه‌ندان رووه‌وه ناسه‌قامگیره و ناكۆكی و ململانێی سیاسی و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له شاره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه، هه‌مووی وا ده‌كه‌ن ببێت به ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ده‌ركه‌وتننه‌وه‌ی داعش.
زیاتر گوتی، "ریشه‌ی ئه‌و كێشه ته‌ناهییانه‌ی له مووسڵ هه‌ن، بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له كه‌رتی سه‌ربازی و ته‌ناهی هه‌یه، بۆیه به‌شێك له ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش پاره‌یه‌كی زۆر ده‌ده‌ن بۆ تێپه‌ڕبوونیان بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و به‌شێك له هێزه ته‌ناهییه‌كان زانیاری‌یان له‌و كاره هه‌یه كه ئه‌وانه داعشن، بۆیه ته‌قینه‌وه‌كان له‌و شاره روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزێكی سه‌ربازی فه‌رمی هه‌بێت دوور له گه‌نده‌ڵی، ئه‌وكات ده‌توانرێ داعش لاواز بكرێت یان له‌ناو ببرێت، به‌ڵام تا كاتی هێزه ته‌ناهییه‌كان به‌دوای پاره‌وه بن دۆخه‌كه سه‌خت ده‌بێت".
جواری روونی كرده‌وه، پرسی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و نووسینگه‌كانی ئابوورییان له‌لایه‌ن به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانی پارێزگاكه ئاماژه‌ی بۆ كراوه و ته‌نانه‌ت له راپۆرتی لیژنه‌ی ئاشكراكردنی راستییه‌كانی په‌رله‌مان باس كرابوو، به‌ڵام راپۆرته‌كه و زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ره‌ت كرانه‌وه به‌هۆی سیاسیی.
دووپاتیشی كرده‌وه "ئێسته له مووسڵ چه‌ند ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی هه‌ن و ده‌یانه‌وێ پارێزگاكه سه‌قامگیر نه‌بێت و نیازی گۆڕینی دیمۆگرافییان هه‌یه نه‌ك ته‌نیا له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ڵكو له سه‌ڵاحه‌دینیش كه ده‌یانه‌وێ سامه‌ڕا بكه‌ن به پارێزگا بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به ناوچه‌یه‌كی تری شیعه".
*له مووسڵ چه‌ند ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی هه‌ن و ده‌یانه‌وێ پارێزگاكه سه‌قامگیر نه‌بێت.