شه‌زا حه‌سوون كه ئێسته له دنیای گۆرانیی عه‌ره‌بیدا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ناسرێته‌وه، له سه‌ردانێكدا بۆ هه‌ولێر، دۆخی ئاواره عێراقی و سوورییه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه توانیم بزه‌یه‌ك بۆ لێوه‌كانیان بگه‌ڕێنمه‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" له هه‌واڵێكدا سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌زا حه‌سوونی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه وێنه‌یه‌كی له به‌رده‌م باره‌گه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاواره‌كان له هه‌ولێر گرتووه و رای گه‌یاندووه، زۆر سوپاسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌م كه ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ ئاسان كردم تا بتوانم بزه و خه‌نده‌یه‌ك بۆ لێوی منداڵان و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنمه‌وه.
شه‌زا زیاتر گوتوویه‌تی، كاتێك دۆخی ئاواره‌كان ده‌بینی، هه‌ست به خه‌م و ئازاره‌كانیان ده‌كه‌یت، له‌ناو چاوی منداڵانه‌كانیان هه‌مان ئازار ده‌بینی، به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌بینی له كه‌مترین پێداویستییه‌كانیان بێبه‌ش كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ زێدی خۆیان كه تا ئێسته‌یش له زۆرینه‌ی ناوچه‌كانیان ئارامیی تێدا فه‌راهه‌م نه‌كراوه. بۆیه له‌و سه‌ردانه‌مدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ویستوومه بزه‌یه‌ك بۆ لێوی ئاواره‌كانی بگه‌ڕێنمه‌وه.
شه‌زا حه‌سوون كه به ره‌گه‌ز عێراقییه و له ساڵی 1981 له شاری دارولبه‌یزای مه‌غریب له دایك بووه. باوكی رۆژنامه‌وانه و دایكیشی مامۆستای مێژووه. زانكۆی له شاری ته‌نجه له كۆلیجی گه‌شته‌وه‌ریی ته‌واو كردووه. پاشان چووه‌ته فڕه‌نسا بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مه‌غریب. له سه‌ره‌تادا له به‌رنامه‌ی "نجوم و نجوم" به‌شداریی كردووه و پله‌یه‌كی باشی وه‌رگرت و به‌رده‌وام بوو له گۆرانیگوتن. پاشان له به‌رنامه‌ی "سوپه‌ر ستاری عه‌ره‌ب" به‌شداریی كرد و تا پله‌ی دووه‌م رۆیشت. دواتر له به‌رنامه‌ی "ستار ئه‌كادیمی" توانی بگاته یه‌كه‌می ئه‌و به‌رنامه‌یه و له‌وه به‌دواوه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ناسرایه‌وه. خاوه‌نی ده‌یان گۆرانییه به زۆربه‌ی شێوه‌زاره‌كانی عه‌ره‌بی.