وه‌ك نه‌ریتێكی ئاینی، هه‌موو مسوڵمانێك ئێواران به خورما ڕۆژوو ده‌شكێنێ، ئه‌گه‌ر نه‌بوو هه‌ر شتێكی شیرین بێت. له ڕووی زانستییه‌وه ددان به‌وه‌دا نراوه كه پێویسته دوای برسێتییه‌كی زۆر، شیرینی بخۆیت.
له‌كاتی برسیبووندا ئاستی شه‌كری خوێن داده‌به‌زێت، ئه‌مه‌ش نابێته ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی هیچ نیشانه‌یه‌ك تا نه‌گاته ئاستێكی دیاریكراو. دابه‌زینی ئاستی شه‌كری خوێن
Hypoglycemia كه ده‌گاته 45 ملگم یان كه‌متر له‌هه‌ر دێسلیترێكی خوێندا، ئه‌وا نیشانه‌كان له له‌شدا ده‌رده‌كه‌ون به‌شێوه‌ی هێڵنج، ڕه‌نگ زه‌ردبوون، هه‌ستكردن به په‌ستی و ناڕه‌حه‌تی، دڵه‌كوتێ، ئاره‌قه‌كردن، ده‌ست له‌رزین، ئه‌م نیشانانه‌ش له زۆر كه‌سدا له ڕه‌مه‌زان ده‌رده‌كه‌ون، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له به‌ربانگ و پارشیو كه‌متر شیرینی ده‌خۆن.
خانه‌كانی مێشك بۆ ڕاپه‌ڕاندنی فه‌رمانه‌كانیان، به پله‌ی یه‌كه‌م پشت به گازی ئۆكسجین و شه‌كری گلوكۆز ده‌به‌ستن. دابه‌زینی گلوكۆزی خوێن، ده‌بێته ئه‌گه‌ری برسیبوونی خانه‌كانی مێشك كه چه‌ندان نیشانه په‌یدا ده‌كات وه‌ك: سه‌رئێشه، شێوان، تووڕه‌بوون. له‌كاتی تێبینیكردنی ئه‌م نیشانانه‌دا، خۆراكێكی شیرین، وه‌ك خورما یان شه‌ربه‌تی میوه‌یه‌كی شیرین یان مڕه‌با به ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاستی شه‌كری خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و نیشانه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه، پاشان ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان دووباره سه‌ر هه‌ڵبده‌نه‌وه، ئه‌وا پێویست ده‌كات دووباره خۆراكێكی شیرینی ته‌ندروستییانه بخورێت. باشترین خۆراكی شیرینی ته‌ندروست كه زۆر خێرا كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ، خورمایه.
جگه له برسیبوون، هۆكاره‌كانی تری دابه‌زینی شه‌كری خوێن بریتین له: به‌كارهێنانی ئینسولین، نه‌خۆشیی جگه‌ر، لابردنی گه‌ده به نه‌شته‌رگه‌ری، حاڵه‌ته‌كانی پێش سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی شه‌كره.
بۆ خۆپاراستن له دابه‌زینێكی سه‌ختی ئاستی شه‌كری خوێن، به‌تایبه‌تی له تووشبووان به نه‌خۆشیی شه‌كره، پێویسته كه له ژه‌مه‌كانی خۆراكدا كاربۆهیدراته ئاڵۆزه‌كان وه‌ك نان و نیشاسته و دانه‌وێڵه زیاتر له كابۆهیدراته ساده‌كان واته شه‌كره‌كان بخۆن.