به پێی ئامارێك كه له سه‌رژمێریی ڕێژه‌ی مسوڵمانانی دنیا وه‌رگیراوه، ده‌ركه‌وتووه له ئه‌نده‌نووسیا زۆرترین مسوڵمان ده‌ژین و زۆرترین مزگه‌وتیشی تێدایه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی مسوڵمانانی دنیا له‌م وڵاتانه زۆرترینن و به‌م شێوه‌یه پله‌به‌ندییان بۆ كراوه:
پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌نده‌نووسیا: 209 ملیۆن مسوڵمان و 800 هه‌زار مزگه‌وتی تێدایه.
پله‌ی دووه‌م پاكستان: 185 ملیۆن مسوڵمان و 120 هه‌زار مزگه‌وتی تێدایه.
پله‌ی سێیه‌م هیندستان: 176 ملیۆن مسوڵمان و 300 هه‌زار مزگه‌وتی تێدایه.
ئه‌وانیتر به‌م شێوه‌یه‌ن:
له به‌نگلادیش ژماره‌ی مسوڵمانان گه‌یشتووه‌ته 134 ملیۆن و 250 هه‌زار مزگه‌وتی تێدایه. له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیشدا میسر به پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه 77 ملیۆن مسوڵمانی تێدایه و ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته 108 هه‌زار مزگه‌وت.
له توركیا 71 ملیۆن مسوڵمان ده‌ژین و 82 هه‌زار مزگه‌وتی گه‌وره و بچووكی تێدایه. كه‌چی له سعوودیه 30 ملیۆن مسوڵمان و 94 هه‌زار مزگه‌وت دێن.
له كۆتاشدا باس له وڵاتی مه‌غریب كراوه، كه ژماره‌ی مسوڵمانه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته 32 ملیۆنن و 41 هه‌زار مزگه‌وتی تێدایه.