یه‌كێك له دیزاینه‌ره شاره‌زاكانی ئه‌ڵمانیا چه‌ند وێنه‌یه‌ك و ڤیدیۆیه‌كی دروست كردووه و تێیدا پێشان ده‌دات كه ئایفۆنی چه‌ماوه به‌مشێوه‌یه ده‌بێ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له مۆبایلی چه‌ماوه‌ی ئایفۆن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دیزاینه‌ره‌كه ناوی "هه‌سه‌ن كه‌یماك"ه و خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیایه و كاری دیزاینكردنی مۆبایله و وه‌ك كارێك هه‌ستاوه به دیزاینكردنی ئایفۆنه چه‌ماوه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ و ناویشی ناوه "IFOLD".
دیزاینه‌ره‌كه ئه‌وه‌ی گوتووه كه ئه‌مه ته‌نیا دیزاینێكه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه پێم نه‌سپێردراوه كه ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌م، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌پڵ چه‌ند شتێكی كه‌م له‌م دیزاینه‌ی من به‌كار بێنێت، به‌ڵام تا ئێسته هیچ نه‌گوتراوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.