ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق تێده‌په‌ڕێت و رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نیش له به‌دواداچوونێك باس له‌وه ده‌كات به‌هۆى بێ توانایى په‌رله‌مان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ئه‌م په‌رله‌مانه به"پشوو" خۆى له ئه‌ركه‌كانى ده‌دزێته‌وه.
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له 12ى ئایارى 2018 هه‌ڵبژاردنى عێراق بۆ خوولى چواره‌مى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر چه‌نده ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ى ئایار، ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه تێده‌په‌ڕێت، كه‌چى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر ئاراسته‌ى ئه‌و په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌كه ده‌كرێت كه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه هاتووه‌ته كایه‌وه.
هه‌ر چه‌نده عێراق له 2003 وه سێ ئه‌زموونى تر‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى به خۆیه‌وه بینى بوو، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرا له هه‌ڵبژاردنى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان ئه‌زموونێكى زیاترى دیموكراسى ده‌ربكه‌وێ، كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م خوله‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشتر ناكۆكى و كێشه‌ى زیاترى لێ كه‌وته‌وه.
له‌وانه زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان یه‌كتریان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ساخته‌یان ئه‌نجام داوه، دواجار خوودى كۆمسیۆنیش به‌ر تۆمه‌تى ساخته‌كردن و تێوه‌گڵان له ساخته‌كاریى بوویه‌وه، دواتر كۆگاكانى كۆمسیۆن سووتا، هه‌موو ئه‌مانه وای كرد دانیشتنى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان زیاتر له سێ مانگ دوا بكه‌وێ، دواجار له 15ى ئه‌یلوولى 2018 یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ئه‌نجام دا.
دواتر كێشه‌ى پێكهاتنى حكوومه‌ت هاته ئاراوه، ئه‌میش ماوه‌یه‌كى زۆرى خایاند و دواجار له 24ى تشرینى یه‌كه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراقى راگه‌یاند به‌ڵام ته‌نیا به 14 وه‌زیر، ئینجا ماوه‌یه‌كى تر‌ى پێچوو تا چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تر‌ى یه‌كلا كرده‌وه و دواجار ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕیوه، هێشتا چوار وه‌زاره‌ت بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه و كێشه‌كانیان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ و داد و په‌روه‌رده‌ن.
بۆیه ده‌بینین ئه‌گه‌ر پێكهێنان و ئه‌نجامدانى دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان سێ مانگى خایاند، ده‌بینین ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕیوه هێشتا پێكهاتنى حكوومه‌ت ته‌واو نه‌بووه، كێشه‌كانى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ش واى كردووه، هیچ یه‌كێك له كێشه‌كانى هاووڵاتییانى عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، كه پێشتر بوونیان هه‌بووه و به ئومێدى چاره‌سه‌ركردنیان خه‌ڵك رووى له سندووقه‌كانى ده‌نگدان كردبوو.
په‌رله‌مانى عێراق تا ئێسته 29 دانیشتنى له وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى یه‌كه‌مى یاسادانان ئه‌نجام داوه و له وه‌رزى دووه‌مى هه‌مان ساڵیش 14 دانیشتنى ئه‌نجام داوه، ئه‌مڕۆ شه‌موو به‌نیاز بوو دانیشتنێكى تر ئه‌نجام بدات، كه‌چى به راگه‌یاندراوێكى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان بۆ هه‌فته‌یه‌كى تر دواخرا.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، په‌رله‌مان له سه‌ر حسێبى كارى یاسادانان په‌نا بۆ پشوو ده‌بات و به‌هۆى ئه‌مه‌یشه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه. له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید هاتووه "په‌رله‌مانى عێراق به‌هۆى پشووه‌كانى رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه، كه ماوه ماوه به‌خۆى ده‌دات، ئه‌مه‌یش واى كردووه كاریگه‌رى به‌سه‌ر كارى په‌رله‌مانوه هه‌بێت، به‌رپرسان ده‌ڵێن ئه‌م پشووانه له‌سه‌ر حسێبى كارى یاسادانان بووه‌ته جێى بایه‌خى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان، هه‌ندێكى تریش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م كاره ناتوانێ په‌رله‌مان له‌به‌رپرسیارێتى دووربخاته‌وه".
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، زۆرێك له كێشه‌كان له ناو په‌رله‌مان رۆژ له دواى رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بن، هۆكارى ئاڵۆزبوونه‌كه‌یش به‌هۆى ململانێى لایه‌نه سیاسییه‌كانه، واته به پاڵنه‌رێكى سیاسییه. بۆیه په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ ده‌ره‌فتێك به لاینه‌كان بدات تا له نێوان خۆیان رێككه‌وتن بكه‌ن. ژنێكى په‌رله‌مانتار كه ناوى له راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ "په‌رله‌مان هه‌وڵ ده‌دات به‌م پشووانه ده‌رفه‌تێك به لایه‌نه سیاسیه‌كان بدات، تا ناكۆكیه‌كانیان تێپه‌ڕینن،چونكه ئه‌م ناكۆكیانه له‌ناو په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر ناكرێن".
په‌رله‌مانتارێكى تر كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه‌ى ژنه په‌رله‌مانتاره‌كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، هه‌ر دۆسیه‌ك ده‌گاته په‌رله‌مان ناكۆكى لایه‌نه‌كان زیندوو ده‌كاته‌وه. ئه‌و نموونه‌ى دوو كاندیدى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و داد ده‌هێنێته‌وه، جگه له‌وه‌یش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هێشتا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه كێشه‌ى سه‌رۆكى لیژنه هه‌میشیه‌كانى خۆى چاره‌سه‌ر بكات. چونكه بڕیار جارێكى تر ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ناهى وبه‌رگرى بكرێته‌وه.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌مو ئه‌مانه وایكردووه په‌رله‌مان له ئاست دۆسیه‌كان بێ توانا ده‌ربكه‌وێت و بۆیه دواجار خۆى به پشووه‌كان خه‌ریك ده‌كات. په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ڵێ "پشووه‌كان په‌رله‌مان له‌به‌رپرسیارێتى دوور ناخه‌نه‌وه".
ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵى په‌رله‌مان بێت، ئه‌وا حكوومه‌تیش بارودۆخه‌كه‌ى له په‌رله‌مان باشتر نییه، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرا عادل عه‌بدولمه‌هدى یه‌كێك بێت له‌و سه‌رۆكانه‌ى كه‌متر سه‌ردانى ده‌ره‌وه بكات، خۆیشى له كارنامه‌كه‌ى باسى له‌وه كردبوو، كه‌چى ئه‌ویش ده‌ستى به سه‌ردانى ده‌ره‌وه كردووه، له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى كردووه، له‌وانه ئێران و سعوودیه و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و میسڕ.
پشووى په‌رله‌مان و سه‌ردانه‌كانى عه‌بدولمه‌هدى له كاتێكدایه، خه‌ڵكى عێراق به‌ده‌ست گه‌وره‌ترین كێشه‌كان ده‌ناڵێنن، له‌وانه به‌ربڵاوى گه‌نده‌ڵى، تیرۆر، هه‌ژاریى، كه‌مى خزمه‌تگوزاریى، بێكاریى، كه‌مى له ئاستى وزه به تایبه‌تى ئاو و كاره‌با. هه‌موو ئه‌م دیاردانه‌ى سه‌ره‌وه‌یش وایكردووه له چه‌ند راپرسی نێوده‌وڵه‌تى عێراق به خراپترین شوێن دابنرێت بۆ ژیان.