به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌مازۆن جێف بیزۆس وه‌ك كارێكی نوێ بڕیاری داوه له بواری گه‌ردوونی و دروست كردنی مووشه‌ك و ئامێره تایبه‌ته‌كانی سه‌ر مانگ كار بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له كارێكی نوێی جێف بیزۆس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌مازۆن جێف بیزۆس له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "بلو ئۆرگن" هه‌ستان به دروست كردنی كه‌شتییه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ سه‌ر مانگ كه بتواندرێت له‌ڕێییه‌وه توێژینه‌وه بۆ به‌شه جیاوازه‌كانی مانگی زه‌وی بكرێت.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه‌شتییه‌كه به‌ناوی "Blue Moon"ه‌وه دروست كراوه و پرۆژه‌كه ماوه‌ی سێ ساڵی خایاندووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ڤێف بێ تا ساڵی 2024 به‌رده‌ست نابێت بۆ كاركردن، چونكه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو تاقی كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
جێفری پریستۆن، "جێف بیزۆس" له 12ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1964 له‌دایكبووه، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ڕی "ئه‌مازۆن"ه، له ساڵی 1999 له‌لایه‌ن گۆڤاری تایم به كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی ساڵ دیاری كرا، ئێسته جێف بیزۆس دۆڵه‌مه‌ندترین كه‌سی دنیایه و به پله‌ی یه‌كه‌م دێ له دوای "بیڵ گه‌یتس" به پله‌ی دووه‌م دێت.