لیستی دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا

:: AM:09:51:12/05/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی چەند دامەزراوەیەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت و ئەو هەفتەیە بەشی زۆری وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی دووشەم وەزارەتی كاروباری شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد، سبەی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

زیاتر ڕوونی دەكاتەوە، لەو هەفتەیە بەشێكی زۆری مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان مووچە وەردەگرن و هەفتەی داهاتووش بەشێكی تری مووچە دابەش دەكرێت، ڕەنگە تەنیا مووچەی خانەنشینی بۆ ڕۆژی یەكشەم 26ـی ئایار بمێنێت.

هەرێمی كوردستان بەپێێ‌ ڕێككەوتنێكی لەگەڵ عێراق مانگانە بڕی 522 ملیار دینار لە حكوومەتی عێراق وەردەگرێت و لەگەڵ فرۆشتنی نەوتەكەی مووچەی فەرمانبەرانی دابەش دەكات.



وشە - رامیار جەواد