سێ‌ كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا

:: AM:10:05:12/05/2019 ‌
هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات لە ماوەی یەك هەفتە لە سنووری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، سێ‌ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكیدا هاتووە، لە ڕۆژی پێنجی ئایار تا ئەمڕۆ 12ـی ئایار لە سنووری هاتوچۆی سلێمانی و گەرمیان و دووكان و پێنجوێن و دەربەندیخان، 14 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراوە.

هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرای كردووە، لەو ڕووداوانە 13 كەس بریندار بوونە و سێ‌ هاووڵاتیش گیانیان لە دەست داوە.

زۆربوونی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان بە گوتەی بەرپرسانی هاتوچۆ بەهۆی تیژ لێخوڕینی شوفێرانەوەیە كە پابەندی ڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ نابن.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی هەزار هاووڵاتی بەهۆی ڕوووداوی هاتوچۆ گیان لە دەست دەدەن و نزیكەی هەشت هەزار ڕووداوی هاتوچۆ ڕوو دەدەن.





وشە - رامیار جەواد