بۆ ته‌واوكردنى خوێندنه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابی كورد زۆر ماڵ و موڵكیان فرۆشتووه، به‌ڵام دوای ساڵێك به‌سه‌ر بڕیاری پێدانه‌وه‌ی پاره‌كانیان و ده‌ركردنى سێ نووسراو، هێشتا خوێندنی باڵا پاره‌ی سه‌دان قوتابیی تواناسازی نه‌داوه‌ته‌وه. به‌رپرسانی پێوه‌ندار كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كه بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م جێهێڵراوه.
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" ماوه‌ى دوو ساڵ زیاتره قوتابیانی تواناسازی زیاد له پێنج گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجام داوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شایسته دارایی و خه‌رجییه‌كانیان، به‌شێك له‌و قوتابیانه ئۆتۆمبێل یان زه‌وی و خانووه‌كانیان فرۆشتووه بۆ ته‌واوكردنى خوێندن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تا ئێسته سێ نووسراوی دووپاتكردنه‌وه له خه‌رجكردنه‌وه‌ی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت ده‌رچووه، به‌ڵام پاره‌كانیان خه‌رج نه‌كراوه.
هه‌فته‌ى رابردوو جارێكی تر ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی قوتابیانی تواناسازی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجام دا، له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا دووپاتیان له سێ نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایی و خوێندنى باڵا كرد، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان هێشتا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنى پاره‌ی قوتابیانی تواناسازی نه‌داوه.
یه‌كێك له‌و قوتابییانه‌ى له 2016 خوێندنى ته‌واو كردووه و 50%ی شایسته داراییه‌كانی وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئۆتۆمبێل و زه‌وییه‌كی هه‌بووه له 2016 فرۆشتوونى بۆ ته‌واوكردنى ماسته‌ره‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ئێسته ئه‌و زه‌وییه‌ی بمایه، سێ هێنده‌ی نرخی ئه‌وكاتی ده‌كرد.
ئه‌و قوتابییه له ترسی خستنه لیستى ره‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، ئاماده نه‌بوو ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به‌ڵام بۆ هۆكاره‌كه‌ی له "وشه" گوتی، "پێشتر براده‌رم هه‌بووه قسه‌ى كردووه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت خراوه‌ته لیستى ره‌شه‌وه، به‌ڵگه‌م هه‌یه بۆیه ناوێرم ناوه‌كه‌م ئاشكرا بكه‌م".
دووپاتیشی كرده‌وه "ئێسته كرێچیم، له 2016ـه‌وه هاتوومه‌ته‌وه و ته‌نیا 50%ی شایسته‌ی داراییم وه‌رگرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى تریش هێشتا لای حكوومه‌ته. ته‌نانه‌ت براده‌رم هه‌یه له 2015 هاتووه‌ته‌وه و پاره‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه".
ئه‌و قوتابییه باس له چه‌ند هاوڕێیه‌كی ده‌كات كه له داخی ئه‌و بابه‌ته كوردستانی جێهێشتووه و ئێسته له وه‌زیفه‌ش فه‌سڵ كراون، روونی كرده‌وه "حكوومه‌ت پابه‌ندی گرێبه‌ستى نێوان خۆی و قوتابیان نه‌بوو، چونكه گرێبه‌ست له نێوانمان هه‌یه، كه‌چی ئه‌وان ئه‌و به‌شه‌ی گرێبه‌سته‌كه كه له به‌رژه‌وه‌ندییاندایه، جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى تریش كه له به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیاندایه جێبه‌جێی ناكه‌ن".
به‌پێی به‌دواداچوونێكی پێشتری "وشه"، 826 قوتابی له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵای تواناسازی 50%ی خه‌رجییه‌كانیان وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنى نیوه‌كه‌ی تر نه‌داوه.
حكوومه‌تی هه‌رێم به نووسراوی ژماره "1161" له شه‌شی ئاداری 2017 به واژووی نێچیرڤان بارزانی بڕیاری خه‌رجكردنى 30 ملیۆن دۆلار بۆ شایسته‌ى قوتابیانی تواناسازی ده‌رده‌كات، تا ئێسته 20 ملیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه خه‌رج كراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان به پاساوی نه‌بوونی پاره، ئاماده نییه بڕه‌كه‌ی تر خه‌رج بكات.
كه‌یفی عه‌زیز نوێنه‌ری قوتابیانی تواناسازی، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، دوای ئه‌و هه‌موو به‌دواداچوونه ئێسته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بووه‌ته رێگر و ئاماده نییه پاره‌ى تواناسازی خه‌رج بكات.
زیاتر گوتی "وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تى دارایی كردووه، ئه‌وان ره‌زامه‌ندییان نیشان داوه، ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندی نیشان داوه، به‌ڵام سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێ پاره نییه، دیاره ئه‌وان له سه‌رووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن".
"به حیسابی وه‌زاره‌تى دارایی و خوێندنى باڵا بێت، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان رێگری ده‌كات" كه‌یفی وای گوت.
نوێنه‌ره‌كه باس له دۆخی خراپیی قوتابیان ده‌كات كه هه‌یه دكتۆرای ته‌واو كردووه، به‌ڵام بڕوانامه‌كه‌ی راگیراوه و به ناچاری كوردستانی جێهێشتووه و ته‌نانه‌ت له وهزیفهیش فه‌سڵ كراوه، كه‌سانی تر هه‌ن دووچاری كێشه‌ى خێزانی بوون.
گۆڤه‌ند عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری تواناسازی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تى پلاندانان، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه 20 ملیۆن دۆلاره‌كه كرا به دوو به‌ش، به‌شێك درا به‌و زانكۆیانهى قوتابیان خوێندنیان ته‌واو كردبوو، به‌شێكیش درا به‌و قوتابیانه‌ى خوێندنیان ته‌واو كردبوو، به‌ڵام حكوومه‌ت قه‌رزاریان بوو.
به‌گوته‌ی گۆڤه‌ند "بڕیاربوو ئه‌مساڵ 50%كه‌ی تری قوتابیانیش بدرێت، به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بڕیاری خه‌رجكردنى نه‌داوه".
گۆڤه‌ند پێی وایه هیچ پاساوێك نه‌ماوه پاره‌ى تواناسازی نه‌درێت، به‌ڵام پێ ده‌چێت ئه‌و پرسه بكه‌وێته كابینه‌ى نۆیه‌م و زیاتر گوتی، "به‌پێی ئاماره‌كانی ئێمه، 760 قوتابی 50%یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماره‌كه زیادی كردووه و ئێسته ره‌نگه 840 قوتابی بێت".
به‌ڵام نه‌زهه‌ت راوێژكاری تواناسازی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بكات به پاساوی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لیژنه‌ى باڵای تواناسازی له‌سه‌ر داوای وه‌زیری خوێندنى باڵا. ئاشكرایشی كرد "ئێسته لیژنه‌یه‌كی تر پێكهاتووه خۆی /وه‌زیر/ سه‌رۆكایه‌تیى لیژنه‌كه ده‌كات".
"وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنى باڵا كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
جوان جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى نێردراوان و پێوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌ى خسته ڕوو، ده‌بوو 10 ملیۆن دۆلاره‌كه له‌گه‌ڵ 20 ملیۆن دۆلاره‌كه به‌یه‌كه‌وه وه‌ربگرین و دابه‌شی سه‌ر قوتابیانی بكه‌ین، به‌ڵام وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نه‌خسته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا.
جوان ده‌ڵێ "دواتر داوای 10 ملیۆن دۆلاری تر كرا، بڕه‌كه بوو به 20 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان هێشتا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی نه‌دراوه".
جوان جه‌لال كه ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه به سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیره‌كه‌ی، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه وه‌زاره‌تى دارایی‌ش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنى پاره‌كه داوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان هێشتا پاره‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له بانكی كوردستان.
به‌شێك له قوتابیانی گومانی ئه‌وه‌یان لا دروست بووه كه پاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندنى باڵا وه‌رگیرابێت و بۆ قوتابیان خه‌رج نه‌كرابێت. به‌ڵام جوان جه‌لال ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه و روونی ده‌كاته‌وه "وه‌زاره‌ت پاره نابینێت، به‌ڵكو ده‌كرێ به چه‌ك و ده‌درێت به قوتابیان، ئه‌وان له بانك پاره‌كه وه‌رده‌گرن".