وێنە.. دووانەیەكی پێكەوە نووساو هاتنە دنیا

:: PM:05:03:12/05/2019 ‌
لە پارێزگای دیالە و لە حاڵەتێكی دەگمەندا دووانەیەكی پێكەوە نووساو لە دایك بوون كە سەر و جەستەیان پێكەوەیە.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ی ئایار، فارس محەمەد گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دیالە بە "وشە"ی  راگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆكەی باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە لە نەخۆشخانەیەكدا دوو منداڵی دووانەی بەیەكەوە نووساو هاتنە دنیاوە.

زیاتر گوتی، دوو منداڵەكە لە رەگەزی مێن و لە سنگ و سكەوە پێكەوە نووساون و هاوبەشن لە ئەندامەكانی جەستەیان.

هەروەك دووپاتی لەوە كردەوە كە بەگوێرەی قسەی پزیشكەكان جیاكردنەوەی ئەو دوو دوانەیە زۆر ئەستەمە و خۆیشیان بە نەشتەرگەری لە دایك بوون.

كەمجار لە هەرێمی كوردستان حاڵەتی لەم شێوەیە ڕوو دەدات، بەڵام پێشتر حاڵەتی لەم جۆرە لە شارەكانی تری عێراق بوونی هەبووە.
 
گەرمیان / سەبری هۆرێنی







وشە - سه‌رخێڵ هاشم