په‌رله‌مانتاری پێشووی كورد له عێراق ئاشكرای ده‌كات كه له دوای 2003ه‌وه كورد مافی خۆی له پۆسته‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ وه‌رنه‌گرتووه. به‌ڵام دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه كه‌مته‌رخه‌می له كوردیشدا هه‌بووه. ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه له عێراق له رێی پله تایبه‌ته‌كانه‌وه گه‌نده‌ڵی زۆر كراوه.
له‌دوای ساڵی 2012ـه‌وه كورد به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كات كه رێژه‌یان له پۆست و بواره فیدراڵییه‌كانی عێراقدل كه‌م ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام هێشتا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسای بودجه ده‌بێت له كۆتایی مانگی حوزه‌یراندا پۆستی به وه‌كاله‌ت نه‌مێنێ.
نه‌جیبه نه‌جیب بۆ "وشه"ی روونی كرده‌وه كه له دوای 2003ه‌وه كه ده‌كاته 16 ساڵ، كورد مافی خۆی له پۆسته‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ وه‌رنه‌گرتووه له كاتێكدا به‌پێی ماده‌ی نۆی ده‌ستوور و سیستمی فیدراڵی، ده‌بێت هاوسه‌نگی له پۆسته‌كاندا هه‌بێت و هه‌مووان تێیدا به‌شدار بن.
به‌گوته‌ی ئه‌و "له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌و سه‌ر ده‌بێت له په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، كه‌چی له 2003ه‌وه پۆسته‌كان به‌وه‌كاله‌ت ده‌درێ به كه‌سه‌كان، واته هه‌موو پله‌كانی تایبه‌ت به مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌وه، ئێسته له‌ناو سلكی سه‌ربازی عێراقی فیدراڵ كورد رێژه‌ی 2% و كه‌متریشی هه‌یه".
نه‌جیب هۆكاری ئه‌و لاسه‌نگییه بۆ سیاسه‌تی یه‌كلایه‌نه و دژ به ده‌ستووری به‌غدا ده‌گێڕێته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو "كوردیش ده‌بوو لیژنه‌یه‌كی هه‌بووایه و داوای ئه‌و پۆستانه‌ی بكردایه، بۆیه كه‌مته‌رخه‌می له‌لایه‌ن كوردیش هه‌بووه كه ده‌بوو له سه‌ره‌تای پێكهێنانی هه‌ر حكوومه‌تێكدا دۆسیه‌ی هاوسه‌نگی له پۆسته‌كانی به‌هێز بكردایه، له سه‌رده‌می مالیكی و عه‌بادی ده‌بوو بكرایه، به‌ڵام ته‌نیا مره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز بوون، به‌ڵام ئێسته‌یش ده‌رفه‌ته كه لایه‌نی شیعه خۆیشی داوا ده‌كات پۆستی به وه‌كاله‌ت نه‌مێنێت".
نه‌جیب كه په‌رله‌مانتارێكی چالاكی كورد بوو له عێراقدا ده‌ڵێ "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی دوایی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌غداش ده‌بێت، زۆر پۆست هه‌ن له به‌غدا كورد لێیان بێبه‌شه و هه‌ریه‌كه‌یان به پاساوێكه‌وه له كورد سه‌نراوه‌ته‌وه، پێویسته لیژنه‌یه‌ك پێكبێت بۆ ئه‌و بابه‌ته، ئێسته شیعه نیازی هه‌یه تا 50% پۆستی به‌وه‌كاله‌ت نه‌مێنێت، به‌هۆی شكستهێنانی ئه‌و سیستمه و ناده‌ستووریبوونی".
"گرنگی ئه‌و پله تایبه‌تانه ئه‌وه‌یه كه بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ر وه‌زاره‌تێكن، ورده‌كاری كاروباری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ئه‌و پۆستانه‌یش له 2010 و له 2014 له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له كورد و سوننه و شیعه دیاری كردوون. بۆیه كورد مافی له هه‌موو پۆسته‌كانی به‌غدا و حكوومه‌تی فیدراڵ به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه" نه‌جیب وای گوت.
روونی كرده‌وه، كاتی خۆی مالیكی و حزبی ده‌عوه هه‌موو دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆكانیان خسته ژێر كۆنترۆڵی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه خۆیان تێیدا باڵاده‌ست بوون، به‌و شێوه‌یه كۆنترۆڵی هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقیان كرد، بۆیه ئێسته پێویسته كورد وه‌ك به‌شێكی كارا له عێراق له‌سه‌ر مافه‌كانی سوور بێت، چونكه ئه‌وان ئه‌و مافه‌ت پێ ناده‌ن.
وه‌ك ئه‌و ژنه به ئه‌زموونه‌ی كورد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقدا باسی كرد "حزبی ده‌عوه له سه‌رده‌می نووری مالیكی له‌ناو نووسینگه‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خوێندنی باڵا و كشتوكاڵ و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و هیتریشی كردبووه‌وه كه ده‌سه‌ڵات و پاره به‌ده‌ستی ئه‌وان بوو، ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنان و كڕینی ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردن، واته ئه‌وانه‌ی سه‌ر به خۆیان بن سوودمه‌ند ده‌بوون له‌و دامه‌زراوانه، بۆیه له رێی پله تایبه‌ته‌كانه‌وه گه‌نده‌ڵی زۆر كراوه".
تا ئێسته پۆسته تایبه‌ت و به‌وه‌كاله‌ته‌كانی حكوومه‌ت ئامانجێكی گه‌وره‌ی هه‌موو هێز و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی عێراقن، به‌تایبه‌تی هێزه سه‌ره‌كییه‌كان كه چاویان له‌وه بڕیوه له‌ژێر ناوی به‌شبه‌شێنه‌وه پشكی گه‌وره له‌و پۆستانه بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و پۆستانه بریكاری وه‌زیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، راوێژكار، سه‌رۆك ده‌سته سه‌ربه‌خۆ و كارگێڕی و چاودێرییه‌كان و پله‌كانی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ك ئه‌مینداریه‌تی پایه‌ته‌خت و ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نووسینگه‌ی پشكنه‌رانی گشتی ده‌گرێته‌وه كه خۆی له 1200 پۆست ده‌دات.
تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسایی عێراق بۆ "وشه" ده‌ڵێت، یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق پابه‌ندی كردووه بۆ گۆڕینی ئه‌و خاوه‌ن پله تایبه‌تانه تا كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو، به‌ڵام وا له‌و مێژووه نزیك ده‌بینه‌وه و كه‌سیان نه‌گۆڕاون، به پێچه‌وانه‌وه دامه‌زاندنی نوێ به پله‌ی تایبه‌ت هه‌یه كه بۆ په‌رله‌مانیش نه‌خراوه‌ته روو، بۆ نموونه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی نوێ چه‌ند پشكنه‌رێكی گشتی و به‌رپرسی نووسینگه‌یه‌ك، بۆیه جیاوازی هه‌یه له‌وه‌ی له یاساكان چی هاتووه و ئه‌وه‌ی كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، تا ئێسته لایه‌نی سیاسی له‌سه‌ر دانان و گۆڕینی ئه‌و پۆستانه رێك نه‌كه‌وتوون، بۆیه سه‌خته تا كۆتایی حوزه‌یران ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه. به‌گوته‌ی حه‌رب "زیاتر له چوار هه‌زار پۆستی تایبه‌ت هه‌ن له عێراق، بۆ نموونه ته‌نیا له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن 85 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیمان هه‌یه، بۆیه به‌و ده‌موده‌سته گۆڕینی ئه‌وانه ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ره‌نگه له ماوه‌ی چوارساڵی ته‌مه‌نی حكوومه‌ت گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت".
حه‌رب دووپاتی كرده‌وه، ناكرێت په‌نا بۆ سیستمی به‌شبه‌شێنه نه‌برێت له دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه جا بمانه‌وێت یان نا، چونكه پێكهاته‌ی جیاواز هه‌یه و زۆرینه و كه‌مینه‌ش هه‌یه و ئه‌وان ده‌توانن رێگری له ته‌واوبوونی پله تایبه‌ته‌كان بكه‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی داوه پۆستی به‌وه‌كاله‌ت له عێراق بنبڕ بكات و كه‌سی به‌توانا و پاك بۆ پۆسته‌كان دیاری بكات.
ئه‌و پۆستانه‌ی له 2003ه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شبه‌شێنه و له سایه‌ی باڵاده‌ستیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی راسته‌وخۆ یان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن، به‌ڵام له یاسای بودجه‌دا هاتووه كه له كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی داهاتووه‌وه مووچه‌ی ئه‌وانه ده‌بڕێت.
*كورد مافی له هه‌موو پۆسته‌كانی به‌غدا و حكوومه‌تی فیدراڵ به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه.