لیستی دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا

:: AM:11:04:13/05/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك و توێژی كەمئەندامان دابەش بكرێت، بۆ مووچەی مانگی شوبات و ئەگەر پارەی بەردەست هەبێت مووچەی وەزارەتێكی تریش دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، سبەی مووچەی كەمئەندامانیش دابەش دەكرێت و ئەگەر پارەی بەردەست هەبێت، ئەوا مووچەی وەزارەتێكی تریش دەخرێتە لیستی مووچەی سبەی.

زیاتر ڕوونی كردەوە، بڕیارە 18ـی ئایار یان 19ـی ئایار پارەكەی بەغدا بگات بە هەرێمی كوردستان، ئەوكاتە دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت.

هەرێمی كوردستان بەپێێ ڕێككەوتنێكی لەگەڵ عێراق مانگانە بڕی 522 ملیار دینار لە حكوومەتی عێراق وەردەگرێت و لەگەڵ فرۆشتنی نەوتەكەی مووچەی فەرمانبەرانی دابەش دەكات.



وشە - رامیار جەواد