سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له په‌رله‌مانى ئێران ره‌تى ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كانى ئیمارات بێت و ده‌ڵێ وڵاتێكى تر بۆ تێكدانى سه‌قامیگریى ناوچه‌كه ئه‌م كاره‌ى كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ى ئایار له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، حیشمه‌توڵا فه‌لاحه‌تپیشه سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له په‌رله‌مانى ئێران ره‌تى ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى له‌پشت ئه‌و ته‌قینه‌وانه بێت، كه دوێنێ له به‌نده‌رى فوجه‌یره‌ى ئیمارات روویان دا.
فه‌لاحه‌تپیشه ده‌ڵێ "له‌وانه‌یه تێكده‌رى تر له وڵاتى سێیه‌م هێرشه‌كانى به‌نده‌رى فوجه‌یره‌ى ئه‌نجام دا بێت، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیریى ناوچه‌كه تێك بده‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران ناوى ئه‌و وڵاته‌ى ئاشكرا نه‌كردووه كه به "وڵاتى سێیه‌م" ناوى ده‌بات و به ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كان تۆمه‌تبارى ده‌كات.
دوێنێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئمیارات ئاشكراى كرد، له به‌نده‌رى فوجه‌یره له كارێكى تێكده‌رانه هێرش كراوه‌ته سه‌ر چوار كه‌شتى بازرگانى، بێ بوونى زیانى گیانى زیانێكى زۆر به‌ر كه‌شتییه‌كان كه‌وتووه. هاوكات ئه‌مڕۆیش هێرش كراوه‌ته سه‌ر دوو كه‌شتى سعوودیه.