كۆمپانیای فه‌یسبووك، ژماره‌یه‌ك هه‌ژماری له وڵاتی ئیتاڵیا سڕییه‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی ساخته‌ن یان هه‌واڵی ساخته بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستپێكێك بۆ پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا بكرێ.
یه‌كێتیی ئه‌وروپا، هۆشداری هه‌ر ده‌ستوەردانێكی ده‌ره‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد كه بڕیاره له ڕۆژانی 23 بۆ 26ی ئه‌م مانگه بكرێ، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه داوای له گووگڵ، فه‌یسبووك و تویته‌ر كرد، توانای زیاتر خه‌رج بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ژماره ساخته‌كان یان ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی هه‌واڵی ساخته بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، له تۆڕه‌كانیان نه‌هێڵن.
گوته‌بێژێك به ناوی تۆڕی
فه‌یسبووك له ئیتاڵیا گوتی، زنجیره‌یه‌ك هه‌ژماری ساخته و ناوی دووباره‌مان سڕیوه‌ته‌وه كه پێشێلی یاساكانمانیان كردبوو، چونكه ئه‌وانه متمانه و ڕاستگۆییان له تۆڕه‌كه‌ش ده‌سه‌نده‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكیش كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی داخستن، چونكه هه‌واڵی ساخته‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه.
ته‌نیا له ئیتاڵیا، 23 په‌یج سڕاونه‌ته‌وه كه زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س زانیارییه‌كانیان ده‌بینین و هه‌موو زانیارییه‌كانیش ساخته بوون، وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ر په‌نابه‌ری و شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ په‌ناخوازان و بانگه‌شه بۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر یان بڵاوكردنه‌وه‌ی دروشمی شۆڤێنی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی فه‌یسبووك ئه‌وه‌شی گوت: تا ئێسته نیو ملیۆن هه‌ژماریان سڕیوه‌ته‌وه.